نوچەنێت-قطرە
وەزیری وەزی جەزایر رایگەیاند، کە هەفتەی داهاتوو دانیشتنی نافەرمی و هاوبەشی وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی ئۆپێک و روسیا لە ئیستەنبوڵ کۆدەبنەوە.
بە گوێرەی کەنالی هەواڵی ئاڕ.تی عەرەبی روسیا، “نورالدین بوطرفه” وەزیری وزەی جەزایر لە وتووێژێکی تەلەفزیۆنیدا، کە بڕیاروایە ئەمڕۆ پنجشەممە،٦ی ئۆکتۆبەر بڵاو ببێتەوە، رایگەیاند: کە دانیشتنی نافەرمی و هاوبەشی ئەندامانی ئۆپێک(OPEC) و روسیا هەفتەی داهاتوو لە شاری ئیستەنبوڵ بەڕێوەدەچێت.
ئامانج لەم دانیشتنە هاوبەشە، تاوتوێکردنی رێگاکانی جێبەجێکردنی رێککەوتنی کەم کردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتە، کە وڵاتانی ئەندام لە ئۆپیک لە ماوەی هەفتەی رابردوو، لە شاری ئەلجەزیرەی پایتەختی جەزایر لە سەری رێککەتون.
ئەمە لە کاتێکدایە، کە پێشتر وەزیری نەوتی ڤەنزۆێلا، پێشبینی ئەوەی کردبوو، کە ئۆپێک رێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی خۆی تا ئاستی یەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزار بەرمیل لە رۆژدا کەم بکاتەوە و ئەمەش ببێتە هۆی چوونە سەرەوەی نرخی جیهانی نەوت تا ١٥ دۆلار.