نوچەنێت-شفقنا
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ی ئۆكتۆبهری ٢٠١٦، بە فەرمی داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کرد، وەک بۆ خۆی رایگەیاندووە، دەستدرێژی تورکیا بۆ سەر خاکی سوریا و دەستوەردانی لە کاروباری ناوخۆی ئەم وڵاتە، تاوتوێ بکات.
ئەحمەد جەمال، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیانێکدا دەڵێت: باڵوێزی هەمیشەیی عێراق لە نەتەوەیەکگرتووەکان، بە شێوەی فەرمی خوازیاری پێکهاتنی دانیشتنی نائاسایی ئەنجومەنی ئاسایشه، لە بارەی دەستوەردانی تورکیا لە کاروباری ناوخی ئەم وڵاتە بووە و، ئەم داواکاریەشی رادەستی ویتاڵی چورکین، سەرۆکی ئێستای ئەم ئەنجومەنە کردووە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق گوتیشی، داوا لە ئەنجومەنی ئاسایش کراوە بەرامبەر بە عێراق، بەرپرسایەتی خۆی بە جێ بهێنێ و بڕیارێک دەربکات، کە بە هۆیەوە تورکیا رێز لە یەکپارچەیی خاکی عێراق بگرێت. هەروەها داوا لە ئەنجومەنی ئاسایش کراوە، کە هەوڵەکانی بۆ پشتگیری کردن لە عێراق، بەرامبەر بە تیرۆریزم زیاتر بکاتەوە، بە تایبەت ئێستا ئەم وڵاتە لە بەرەبەری شەڕی چارەنووس سازی ئازادکردنەوەی موسڵ دایە.