کۆریای باکور: ئامادەی هێرشی ئەتۆمی لە دژی ئەمریکاین

0

نوچەنێت-باشگاه خبرنگاران

کۆریای باکور مانۆڕی سەربازی هاوبەشی سێئۆل و واشنتۆن مەحکوم دەکات و دەڵێت، ئەگەر ئەمریکا لە دژی بجوڵێتەوە ئامادەیە بەرەنگاری ببێتەوە.

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵنێری یۆنهاپ، میدیاکانی کۆریای باکور ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ی ئۆکتۆبەر رایانگەیاند: کە ئەگەر ئەمریکا بیهەوێت هێرشی دەستپێشخەرانە بکاتە سەر پیونگ یانگ، کۆریای باکور ئامادەیه‌ لە تۆڵەی ئەم هێرشانە بە چەکی ئەتۆم، بەرەنگاری ببێتەوە.

ئەم هەڕەشەی کۆریای باکور، وەک کاردانەوە بەرامبەر بە مانۆڕی هاوبەشی سەربازی ئەمریکا و کۆریای باشور هاتووە، کە لە هەفتەی رابردوو بە مەبەستی نواندنی هێز بەرامبەر بە پێنجەمین تاقیکاری ئەتۆمی کۆریای باکوربەڕێوەچوو.

ئەنجومەنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەمریکا، مانگی رابردوو رایگەیاند، کە سێئول و تۆکیۆ دەبێ ئەو پەیامە بە کۆریای باکور بگەیێنن، کە ئەگەر ئەم وڵاتە لە سیاسەت و کردەوه‌كانی بەردەوام بێت، لە گەڵ دژکردەوەی توند لەوانەی هێرشی سەربازی بەەروڕوو دەبێتەوە و، ئامانجە سەربازییەکانی ئەم وڵاتە لە ئەولەوییەتی یەکەمدایە.

باڵوێزی کۆریای باشور لە واشنتۆن گوتوویەتی، کە هێرشی دەستپێشخەرانە بۆ سەر کۆریای باکور هیچ کات بابەتی گفتوگۆکانی نێوان سێئول و واشنتۆن نەبووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com