نوچه‌نێت – ئاژانسه‌كان
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌نتۆنیۆ گۆتیرێسی وه‌ك ئه‌مینداری گشتی هه‌ڵبژارد له جێگه‌ی بان كی مۆن، كه له سه‌ره‌تای ساڵی 2017 ئه‌ركه‌كه‌ی ده‌ستپێده‌كات.
گۆتیرێس، كه پیش‌تر سه‌رۆكوه‌زیرانی پرتوگال بووه، له 15 ده‌نگ 13 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا، له دانیشتنی ده‌نگدانی نافه‌رمیدا، كه ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش رێكیانخستبوو، بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له جێگه‌ی بان كی مۆن، كه ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی له كۆتایی ئه‌مساڵدا ته‌واو ده‌بێت.
بڕیاره وایه ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ده‌نگ بدات له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی گۆتیرێس، بۆ پۆستی ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان.
فیتالی چۆركین باڵیۆزی روسیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، به رۆژنامه‌وانانی راگه‌یاند، دوای ده‌نگدانه نافه‌رمییه‌كه، گۆتیرێس زۆرترین چانسی ئه‌وه‌ی هه‌یه ببێته ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان.
ئه‌نتۆنیۆ گۆتیرێسی پرتوگالی، له ساڵانی نێوان 1995 بۆ 2002 سه‌رۆكوه‌زیرانی پرتوگال بووه و له ساڵانی نێوان 2005 بۆ 2015 كۆمسیاری باڵای كاروباری په‌نابه‌ران بووه.