نوچه‌نێت- تۆڕی هه‌واڵی عێراق
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆككۆماری توركیا جه‌ختی كرده‌وه، كه ئه‌وان ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه حه‌شدی شه‌عبی به‌شداری بكات له شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی موسڵ، یان رێكخراوه تیرۆرستییه‌كانی وه‌ك په‌یه‌ده و یه‌په‌گه ناوچه‌كانی موسڵ داگیر بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌ردۆغان پرسیاریشی كرد و گوتی “بۆچی كاتێك سه‌ربازگه‌ی باشیكمان دروستكرد حكومه‌تی عێراق رێگر نه‌بوو، ئێستا بۆ رێگری ده‌كات”.
ئه‌ردۆغان داوای هه‌ماهه‌نگی نێوان توركیا و سعودیه‌شی كرد، سه‌باره‌ت به داهاتووی موسڵ.
سه‌رۆككۆماری توركیا، له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكدا له گه‌ڵ راگه‌یاندكار (دیار جمال خاشقچی) گوتی “من له رێگه‌ی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌وه ده‌ڵێم، كه ده‌بێت توركیا، سعودیه، قه‌ته‌ر و هاوپه‌یمانان رێگه نه‌ده‌ن تایفه‌گه‌ری بسه‌پێت، ئه‌گه‌ر ئامانجه‌كه پاككردنه‌وه‌ی موسڵه له داعش، ئه‌وا با هه‌موومان ده‌ست له‌ناو ده‌ست، بۆ ئه‌و ئامانجه كار بكه‌ین”.
هه‌روه‌ها گوتی، به‌ڵام دواتر كێ له موسڵدا ده‌مێنێته‌وه؟ ئه‌وه‌ی له موسڵدا ده‌مێنێته‌وه عه‌ره‌بی سوننه و توركمانی سوننه و كوردی سوننه‌یه، پێویسته حه‌شدی شه‌عبی نه‌یه‌ته ناو موسڵه‌وه، ده‌شبێت توركیا و سعودیه، هه‌ماهه‌نگ بن له‌وێ و پێویسته له سه‌ریان، وه‌ك چۆن پێویسته له‌سه‌ر هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی”.
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه حكومه‌تی به‌غدا نیگه‌ران بووه و چه‌ند لێدوانێكی داوه، ئێمه‌ش ده‌ڵێین كاتێك سه‌ربازگه‌ی باشیكمان دروستكرد، حكومه‌تی به‌غدا نیگه‌ران نه‌بوو و رێگری نه‌كرد و ئه‌فسه‌ره‌كانمان راهێنانیان به خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌كرد و ئێستاش به‌رده‌وامین، رێگه ناده‌ین موسڵ بكه‌وێته ده‌ست رێكخراوه تیرۆرستییه‌كان”.
هه‌روه‌ها گوتیشی “به‌ڵێ داعش رێكخراوێكی تیرۆرستییه، به‌ڵام رێكخراوی تیرۆرستی تریش هه‌ن وه‌ك په‌یه‌ده و یه‌په‌گه، هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری هه‌یه له نێوان حه‌شدی شه‌عبی و په‌كه‌كه، ئێمه ناتوانین له سه‌ر هه‌مان هێڵ بین له گه‌ڵێان سه‌باره‌ت به موسڵ و ته‌له‌عفه‌ر”.
ئه‌ردۆگان هه‌روه‌ها گوتی “من پێموایه ئێران به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له گه‌ڵ دۆخه‌كه ده‌كات، چونكه موسڵ بۆ خه‌ڵكی موسڵه و ته‌له‌عفه‌ریش بۆ خه‌ڵكی ته‌له‌عفه‌ر، مافی هیچ كه‌سێك نییه ده‌ستوه‌ربداته ئه‌و ناوچه‌یه”.
ئه‌م لێدوانانه‌ی ئه‌ردۆگان پرسیاری گرنگی تێدایه بۆ حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامیان بداته‌وه، سه‌باره‌ت به سه‌ربازگه‌ی باشیك.