هونەرمەندی بەناوبانگ ئەنجلینا جولی دەگوێزێتەوە

0

نوچە.نێت

 

ئەنجلینا جولی، دوای ئەوەی مانگێک لەمەوبەر لەگەڵ هاوسەرکەی براد بریاری جیابونەوەیان دا، لەئێستادا بە دوای خانویەکدا دەگەرێت کە گونجاو بێت بۆ خۆیی و مناڵەکانی.

سەرچاوەیەک لە ئەنجلینا جولیەوە ، رایگەیاند کە ئەنجلینا بریارە وایە خانوی هونەرمەندی ئەمریکی دنيس ريتشاردز بکرێتەوە کە نرخەکەی دەکاتە 6.9 مليون دۆلار، ئەنجلینا پێی وایە کە ئەو خانوە زۆر گونجاو بێت  بۆ خۆی و ٦ مناڵەکانی، چونکە لە ٦ ژوری نوستن پێکهاتوەو ٩ حەمام  شوێنی مەلەوانگە بۆ پشوی مناڵەکانی.

لە لایەکی تر بەخێوکەری ئەنجلینا جولی، كريسان موريل، تەمەن ٦٣ ساڵ، بۆ گۆڤاری” Australia’s Woman’s Day”، دەڵێت کە  ئەیەوێت نامەیەک ئاراستەی ئەنجلینا بکات چونکە ئەو زۆر گرنگە بە لایەوە، دوای کۆچی باپیریشی  هەر لە مناڵییەوەئەنجلینای پەروەردەکردوە،”  پێی دەڵێت تکام وایە کە ئەنجلینا نەبێتە بەربەستی براد بیت بۆ بیننی مناڵەکانی و مناڵەکانیش وەک چەکێک بەکار نەهێنیت بەرامبەر براد بیت لەم جیابونەوەیەدا”

کریسان دەشڵێت” ئەنجلینا دوای جیابونەوەت لە براد بیت، نەکەی وێنەی هاوسەرەکەت بشێوێنی”.  

 

135-150x150
226-150x150
422-150x150
617-150x150

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com