نوچه‌نێت- رۆیته‌رز
مه‌ولود چاوش ئۆغلو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند: سه‌ربازگه‌ی باشیك، كه ئێستا بوه‌ته ته‌وه‌ری ناكۆكییه‌كانی نێوان توركیا و عێراق، بۆ مه‌شقپێكردنی هێزه ناوخۆییه‌كان دروستكراوه بۆ شه‌ڕكردنیان له دژی داعش، به‌غداش ئاگاداری دروستكردنیه‌تی.
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق هۆشداری دایه توركیا، له مانه‌وه‌ی هێزه‌كه‌ی له ناو خاكی عێراقدا، ئه‌و گوتی، مانه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ئیقلیمی.
زۆرینه‌ی هێزه‌كه‌ی توركیا له بنكه‌ی باشیكی باكوری موسڵ كۆبووه‌ته‌وه، بۆ راهێنانی هێزه سوننه‌كان.
چاوش ئۆغڵو هه‌روه‌ها گوتی “سه‌ربازگه‌ی باشیك به ئاگاداری عێراق دروستكراوه، به‌رپرسانی به‌غدا له رابردوودا سه‌ردانیان كردووه، ته‌نانه‌ت پشتیوانی داراییشیان پێشكه‌ش كردوه”.