
“دكتۆر به‌رهه‌م بودجه‌ی پار ساڵی بۆ رێكلامی شه‌خسی خه‌رج كردووه”
نوچه‌نێت: هه‌ولێر
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی نوچه‌نێت، پاره بودجه‌ی ساڵی رابردوو كۆتایی پێهاتووه و هێشتا كه‌مترین پرۆژه‌ش ئه‌نجامدراوه، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش ده‌ڵێت “پاره‌ی پرۆژه‌كان ماون”.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی نوچه‌نێت، له ئێستادا بودجه‌ی حكومه‌ت كۆتایی هاتووه و پاره‌ی ئه‌و بودجه‌یه نه‌ماوه، ئه‌مه له كاتێكدایه كه كه‌مترین پرۆژه‌ی بڕیار له‌سه‌ر دراو جێبه‌جێ كراوه، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به نوچه‌نێتی راگه‌یاند، “حكومه‌ته‌كه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م تێكڕای پاره‌ی پرۆژه‌كانی بۆ كاری رێكلام كردن خه‌رج كردووه، چونكه هه‌مووی بۆ پرۆژه‌كانی تواناسازی و قه‌رز و ئه‌و جۆره شتانه خةرج كردووة، كه هه‌مووی ده‌چێته خانه‌ی رێكلامی شه‌خسییه‌وه، ئه‌مه له كاتێكدایه كه تێكڕای خه‌رجیاتی ئه‌و پاره‌یه، له‌سه‌ر بودجه‌ی پرۆژه‌كان بووه، كه كه‌مترین پرۆژه جێبه‌جێ كراوه و پاره‌ی بودجه‌ش نه‌ماوه”.
نوچه‌نێت بۆ وه‌رگرتنی سه‌رنجی نوسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت، چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی به راوێژكاری راگه‌یاندنیی سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه كرد، به‌ڵام وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی نه‌دایه‌وه، له لایه‌كی تره‌وه محه‌مه‌د قه‌ره‌داغی سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به نوچه‌نێتی راگه‌یاند “راسته پرۆژه‌كان زۆریان جێبه‌جێ نه‌كراون و به‌شێكیان ماون، به‌ڵام ئه‌و پاره‌یه‌ی كه ته‌رخان كراوه بۆ ئه‌و پرۆژانه، له بودجه‌ی ساڵی رابردوو، ماونه‌ته‌وه”.