كاوە ئازیزی: سیاسەتی هەڵەی پەیەدە هۆكاری هەموو ئەو تەقینەوانەیە

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نیشتمانی كوردی رۆژئاوا رایدەگەیەنێت، سیاسەتی هەڵەی پەیەدە هۆكاری هەموو ئەو تەقینەوانەیە و خەڵك لە دەسەڵاتیان بێزارە.

 خەڵکی رۆژئاوای كوردستان لە بارودۆخێکی خراپدایە، بە پێی زانیارییەکان بەهۆی سیاستەی تاکڕەوی پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) خەڵکانێکی زۆر ناڕازین و کۆچ دەکەن. هەروەها بەهۆی بەرفراوانی ناوچەکانی شەڕ، پەیەدە توانای کۆنتڕۆڵی تەواوەتیان نییە و تەقینەوە بۆتە هەڕەشەیەکی بەردەوام.

لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچەنێت، كاوە ئازیزی ئەندامی ئەنجومەنی نیشتیمانی كورد لە سووریا، لە بارەی كێشەكانی رۆژئاوای كوردستان رایگەیاند: لە رۆژئاوای كوردستان دۆخی ئەمنی زۆر خراپە، رۆژانە چەندین تەقینەوە روو دەدەن، هەموو ئەو تەقینەوانەی لە رۆژئاوای كوردستان روو دەدەن، رێكخراوە و پلانی بۆ دانراوە، هەموو ئەو تەقینەوانەی دەشكرێت، بە تایبەت لە حەسەكە ئامانجیان ئەوەیە دەیانەوێ‌ كورد لەوی نەمێنت.

كاوە ئازیزی دەڵێت “ئەمنیەتی رۆژ‌ئاوای كوردستان زۆر لاوازە و خەڵكەكە بە باشی هاوكار نییە، بۆیە داعش هەر كاتێك بیەوێت تەقینەوە دەكات. هەروەها خەڵك لە هەڵسووکەوت و دەسەڵاتی پەیەدە رازی نییە.

ئازیزی گوتی “پەیەدە سیاسەتێكی هەڵە دەكات لە رۆژئاوا، ئەوەی بۆ خۆی پێ خۆش بێت دەیكات، هاوكاری خەڵك نییە و هەموو ئەرك و خوێنی ئەو خەڵكە لە ئەستۆی پەیەدەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com