كورد لە بەغدا پۆستێكی گرنگ وەردەگرێتەوە

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، پۆستی ئەمینداری گشتی پەرلەمانی عێراق دەرێتەوە پارتی و دەڵێت “سیروان زەهاوی ئەو پۆستە وەردەگرێت”.

لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچەنێت، حاكم سەرحان سلێڤانەیی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی، لە بارەی وەرگرتنی پۆستی ئەمینداری گشتی پەرلەمان رایگەیاند: ئەو پۆستە دراوەتەوە بە پارتی دیموکراتی کوردستان و سیروان زەهاوی، بۆ ئەو پۆستە دیاری كراوە و ناوەكەش بۆ پەرلەمان رەوانە كراوە، تەنها پێویستی بە دەركردنی فرمان هەیە و پێویست بە دەنگدان ناكات لە سەری.

عاکم سەرحان دڵێت “تا ئێستا دەست بەكارنەبووە، بڕیارە لەم نزیكانە دەست بەكارببێت، بەڵام چاوەڕێی دەركردنی فەرمانی دەست بەكاربوونی دەكرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com