بان کی مۆن: ئیران مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکات

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە راپۆرتێکی 19 لاپەڕەییدا رایگەیاند، کە ئێران مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکات.

بان کی مۆن، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە راپۆرتێکدا، کە پێشکەشی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکانی کردووە، دەڵێت “ئێران مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکات”.

ئەم راپۆرتە کە لە 6ی سێپتامبەر و لە 19 لاپەرەدا ئامادەکراوە، و رادەستی میدیاکانی جهان کراوە.

بان کی مۆن لە بەشێک لە راپۆرتەکەی دەڵێت: بەرزبوونەوەی رێژەی لە سێدارەدان، بەڕێووەچوونی دادگای نادادپەروەرانە و دەستبەسەرکردنی بێ هۆ و سەرەڕۆیانەی خەڵک لەم ولاتە، لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەردەوامە.

بە گوێرەی رۆژنامەی گاردیان، بان کی مۆن لە هەڵسەنگاندنی خۆی بۆ دۆخی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران، گوتوویەتی “لە ماوەی سەرۆکایەتی حەسەن روحانی دۆخی مافەکانی مرۆڤ پێشکەوتنێکی ئەوتۆی بە خۆوە نەبینیوە.

لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بە نیگەرانییەکانی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، سەبارەت بە  دۆخی نالەباری مافی مرۆڤ لە ئێران کراوە.

یەکێکی دیکە لەو خاڵانە، کە لە راپۆرتەکەی بان کی مۆن رەنگی داوەتەوە، سەرکوتی بەهاییەکانی ئێران و کەمینە ئایینیەکانی ئەم وڵاتەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com