نوچه- موحیت
بەرپرسێكی پله بڵندی ئێران رایگه‌یاند، سعودیه دوژمنی پله یه‌كی ئێرانه و ئاگری فیتنه‌ی تایفه‌گه‌ری له ناوچه‌كه‌دا هه‌ڵده‌گیرسێنێت، به‌مه‌ش ئیسرائیل ده‌خاته پله‌یه‌كی تری دوژمنه‌كانیه‌وه.
عه‌مید ره‌زا جه‌لالی، سه‌رۆكی رێكخراوی به‌رگری شارستانی ئێران دەڵێت ” ئێران وه‌ك دوژمنی پله یه‌ك سه‌یری سعودیه ده‌كات”، ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه ئێران له سێ بواردا ململانێی سعودیه ده‌كات.
جه‌لالی له لێدوانێكی دوژمنكارانه‌دا، كه ئاژانسی ته‌له‌به‌ی ئێرانی بڵاوی كردبوه‌وه ده‌ڵێت، وڵاته‌كه‌ی له سێ بواری ئابووری و سه‌ربازی و ته‌كنه‌لۆجیای زانیارییه‌كان دژایه‌تی سعودیه ده‌كات، وه‌ك ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی عاجلی سعودی رۆژی سێشه‌مه بڵاوی كردبوه‌وه.
ئه‌م لێدوانانه‌ی جه‌لالی، له میانه‌ی ئه‌و هێرشه چڕ‌و پڕه‌یه، كه ئێران ده‌یكایه سه‌ر سعودیه، له كاتێكدا ئێران به ئاشكرا ده‌ستوه‌رده‌داته كاروباری چه‌ندین ده‌وڵه‌تی ناوچه‌كه، وه‌ك سوریا و یه‌مه‌ن و لوبنان و عێراق و به‌حره‌ین، به‌مه‌ش سه‌قامگیری ناوچه‌كه ده‌شێوێنێت.