ترامپ:روسیا رێز بۆ سەرۆکانی ئەمریکا دانانێت

0

نوچە-قطرە

دۆناڵد ترامپ، کاندیدی کۆماریەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا دەڵێت: روسیا لە رێککەوتنی خۆی لە گەڵ ئەمریکا لە بارەی ئاگربەستی سوریا پابەندی رێککەوتنەکە نەبووە و، رێز بۆ سەرۆکانی ئەمریکا دانانێت.

بە گوێرەی سکای نیوز، ترامپ لە میانەی وتارێکی لە ئاریزۆنا رایگەیاندووە: روسیا خاڵەکانی ئاگربەستەکەی سوریای پێشێل کردووە  ولە ئێستادا بۆردوومانی ئەم وڵاتە دەکات. هەر چی زووتر دەبی کۆتایی بەم رەوتە بهێنرێت.

ئەمریکا رۆژانی رابردوو هەر جۆرە وتووێژ،هاوکاری و هەماهەنگییەکی خۆی لە گەڵك روسیا لە بارەوەی سوریاوە راگرتووە و مۆسکۆی بەوە تۆمەتبار کرد، کە پابەندی مەرج  وخاڵەکانی رێککەوتنی ئاگربەستی سوریا نەبووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com