نوچه‌نێت- سۆمه‌رییه نیوز
ئه‌سیل نوجێفی پارێزگاری پێشووی موسڵ، رۆژی چوارشه‌ممه رایگه‌یاند: رێككه‌وتنی ئه‌مدواییه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی به‌غدا، گره‌نتی به‌شداری نه‌كردنی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات، له شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی موسڵ.
نوجێفی به سۆمه‌رییه نیوزی راگه‌یاند: ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی پێش هه‌فته‌یه‌ك له نێوان به‌غدا و هه‌ولێر واژۆ كرا، گره‌نتی ئه‌وه ده‌كات، كه حه‌شدی شه‌عبی له شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی موسڵ به‌شداری ناكات. هه‌روه‌ها روونیشی كرده‌وه، كه له رێككه‌وتنه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه، كه چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ش به‌شداری ناكه‌ن.
نوجێفی هه‌روه‌ها گوتی “دانیشتوانی موسڵ زۆرینه‌یان عه‌ره‌بی سوننه‌ن، مه‌ترسی ئه‌وه‌مان هه‌یه به به‌شداری كردنی حه‌شدی شه‌عبی له شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی موسڵدا، رووداوه‌كانی شارۆچكه‌ی جه‌رف سه‌خر دووباره ببێته‌وه، كه دوای تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌كی زۆریش به سه‌ر رزگاركردنیدا، هێشتا ئاواره‌كان نه‌گه‌ڕاونه‌وه بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان”.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه، كه ئه‌سیل نوجێفی پارێزگاری پێشووی موسڵ، چه‌ندین جار به‌شداری كردنی حه‌شدی شه‌عبی له شه‌ڕی موسڵدا ره‌تكردوه‌ته‌وه، ئه‌و پێیوایه سوربوون له سه‌ر به‌شداری كردنی حه‌شدی شه‌عبی له شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی موسڵدا، سوربوونه له سه‌ر وێرانكردنی شاری موسڵ.