
جگه له ئاشتی هه‌ورامی، پارتی تێكڕای وه‌زیره‌كانی ده‌گۆڕێت
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
له كاتی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانییه‌وه، جگه له ئاشتی هه‌ورامی، پارتی تێكڕای وه‌زیره‌كانی ده‌گۆڕێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له پارتی دیموكراتی كوردستان به نوچه‌نێتی راگه‌یاند، پارتی بڕیاری داوه، تێكڕای وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی شه‌شه‌م بگۆڕێت، ته‌نها وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان نه‌بێت، ئه‌و سه‌رچاوه وتیشی “سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كان ده‌گۆڕێن ته‌نها ئاشتی هه‌ورامی نه‌بێت، چونكه وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ئه‌و كه‌سانی پسپۆرێ ده‌وێت”.
نوچه‌نێت بۆ وه‌رگرتنی سه‌رنجی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی به جه‌عفه‌ر ئیمنكی وته‌بێژه‌وه كرد، به‌ڵام وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی نه‌دایه‌وه.