نوچەنێت-شفقنا
بەشی عەرەبی ئاژانسی هەواڵنێری ئەنادۆڵی تورکیا(AA)، پێشنێوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی ئۆکتۆبەر، لە راپۆرتێکدا رایگەیاند: کە وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە، باڵوێزی عێراقی لە ئەنقەرە، لە پەیوەندی لە گەڵ بڕیارێکی رۆژی سێشەممەی پەرلەمانی عێراق، لە دژی تورکیا و تۆمەتبارکردنی ئەم وڵاتە، بە دەستوەردانی سەربازی لە سەر خاکی عێراق، بانگهێشت کرد.
لە لایەکی دیکەوە، ماڵپەڕی هەواڵی “السومریە نیوز”ی عێراق لە زاری ئەحمەد جەمال، گوتەبێژی و ەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە، رایگەیاندووە، کە فارۆق قەیمەقمچی، باڵوێزی تورکیا لە بەغداد، بە هۆی لێدوانی بەرپرسانی ئەم وڵاتە، لە پەیوەندی لە گەڵ ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی شاری موسڵ، لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی عێراقەوە بانگهێشتکراوە.