رادیۆ ی کۆماری عێراق لە موسڵ دامەزرا

0

نوچەنێت-دەنگی ئەمریکا

دەوڵەتی عێراق وێزگەیەکی رادیۆیی بۆ شاری موسڵ دامەزراندووە و تاوەکوو دانیشتوانی ئەم شارە لە دواین گۆڕانکارییەکانی پێش دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی شاری موسڵ ئاگادار بکاتەوە.

بە گوێرەی رۆیتەرز، بڕیار وایە ئەم وێزگەی رادیۆیییە، لە میانەی هێرشەکان بۆ سەر بنکەکانی داعش لە موسڵ، هەوال و زانیاری تایبەت بە شەڕ و دوایین گۆڕانکارییەکان بدات بە دانیشتوانی شارەکە.

ئەو زانیاریانەی، کە بە هاووڵاتیان دەدرێ بریتین لە: رێگاکانی دەربازبوون لە شارەکە، کە ئەمن و ئاسایشی هاووڵاتیان پارێزراو بێت، ئەو شوێنانەی، کە نابێ دانیشتوان رووی تێبکەن، هەروەها ژمارە تەلەفۆنە پێویستەکان بۆ دەستڕاگەیشتنی دانیشتوان بە یارمەتی و ئۆرژانس.

وێزگەی رادیۆیی ناسراو بە “رادیۆی کۆماری لە موسڵ” لە بنکەیەکی ئاسمانی لە شاری قیارە لە 60 کیلۆمەتری باشوری موسڵ دامەزراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com