نوچەنێت، تایبەت
ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا رایدەگەیەنێت، پلانی ئازادكردنی موسڵ تەواو بووە وچاوەڕێی كاتژمێری سفر دەكەین.
لە گەڵ هاتنی تیرۆرستانی داعش شاری مووسڵ، دووەم گەورەترین پارێزگای عێراقە، کە لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە لە شەوی 9/10 حوزەیرانی 2014 داگیركرا و کرایە پایتەختی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش).
مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێم و بەرپرسانی هێزی هاوپەیمانان و بەرپرسانی عێراقی بە مەبەستی چۆنیەتی ئیدارەدانی شەڕەکە و دواتر شارەکە، بە گوێرەی زانیارییەکان رێککەوتن کراوە و هێرشکردن بۆ گرتنەوەی شارەکە لە کاتژمێری سفردایە.
لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچەنێت، هاشم بریفكانی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگاری نەینەوا لە بارەی پلانی ئازادكردنی موسڵ، رایگەیاند: پلان و ئامادەكاری بۆ دەستپێكردنی پرۆسەی ئازادكردنی موسڵ تەواو بووە، چاوەڕوانی کاتژمێری سفر دەكەین و هەموو ئامادەكارییەك كراوە. هەروەها هێزە بەشدار بووەكانیش لە ئامادە باشی دان.
هاشم بریفكانی دەڵێت “ئەو هێزانەی لە پرۆسەی ئازادكردنی شاری موسڵدا بەشدار دەبن، هەموو ئامادەكراون و پلانەكەیان بۆ دیاری كراوە.
بریفكانی گوتیشی “كۆبوونەوەكەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە گەڵ لایەنە بەشدارەکان کاریگەری زۆری هەیە، ئەو هێزانەش كە بەشدارن بریتین لە هێزە عێراقییەكان و هێزەكانی پێشمەرگە، كە لە باشوری شارەكە بەشداری دەكەن لە میحوەرەكانی خۆیان بە پێی پلانی خۆیان.