داعش: بە خێوکردنی پشیلە حەرامە

0

نوچەنێت-شفقنا

داعش لە فتوایەکی نوێدا رایگەیاندووە، بەخێوکردنی پشیلە لە ماڵەوە حەرامە.

بو گوێرەی پێگەی السومریە نیوز، سەرچاوەیەکی خۆجێی لە پارێزگای نەینوا ئەمڕۆ سێشەممە ٤ی ئۆکتۆبەر رایگەیاند، کە لیژنەی ناوەندی فتوای داعش بە دەرکردنی فتوایەك، بەخێوکردنی پشیلە لە ناو ماڵەکانی موسڵ بە حەرام زانیوە.

داعش داوای لە دانیشتوانی موسڵ کردووە، کە بە پێی ئەم فتوایە بجووڵێنەوە و پێشێلی نەکەن.

ئەمە لە کاتێکدایە، کە داعش بۆ راکێشانی سەرنجی خەڵک دوو مانگ بەر لە ئێستا لە گۆڤاری ئینتەرنێتی خۆی، ناسراو بە “دابق” وێنەی چەکدارێکی داعشی بڵاوکردەوە، کە بێچوە پشیلەیەکی پێێە.

داعش لیژنەی ناوەندی فتوای شەرعی خۆی بۆ مەبەستی کاریگەری دانان لە سەر بیروڕای گشتی بەکاردەهینێ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com