نوچەنێت-مهر
مۆسکۆ واشنتۆن بەوە تۆمەتبار دەکات، کە بە هۆی بەرەنگار نەبووەی پێویست دژ بە بەرەی نوسرە نیشانی داوە، کە ئامادەیە بۆ خستنی بەشار ئەسەد لە گەڵ تیرۆرستان سازش بکات.
بە گوێرەی راشا تودەی، مۆسکۆ، واشنتۆنی بە پێشێلکردنی ئاگربەستی سوریا تۆمەتبار دەکات و دەڵێت: ئەمریکا ئامادەیە لە گەڵ شەیتانی گەورە دانوستان بکات و لەم رووەوە، لە هەر جۆرە هێرشێکی تیرۆریستی لە سوریا بەرپرسیارە.
وەزارەتی دەرەوەی روسیا، لە کاردانەوە بەرامبەر بە بڕیاری ئەمریکا بۆ راگرتنی هاوکاریە دوو لایەنەکان لە بارەی سوریاوە، بە دەرکردنی راگەیێندراوێک دەڵێت: واشنتۆن بە کردەوە هیچ گوشارێکی نەخستۆتە سەر بەرەی نوسرە و، لەم بارەیهوە هیچ هەنگاوێکی پێویستی نەناوە.
مۆسکۆ، هەروەها بڕیاری راگرتنی وتووێژ و هاوکارییەکانی لە گەڵ روسیا، بە نیشانهیەک لە بێ توانایی ئیدارەی ئۆباما هەژمار دەکات، کە نەیتوانیوە مەرجە گرنگەکانی ئەمریکا و روسیا، لە رەوتی ئاشتی سوریا جێبەجێ بکات.
وەزارەتی دەرەوەی روسیا راشیگەیاندووە، بەو قەناعەتە گەیشتووین، کە ئەمریکا بۆ سەرخستنی سیاسەتی گۆڕینی رژێمەکەی بەشار ئەسەد، ئامادەیە لە گەڵ شەیتانیش سازش و دانوستان بکات.