عەبادی: لە عێراقێکی یەکگرتوودا کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر چارەسەر دەکرێن

0

نوچەنێت

رۆژی سێشەممە 4-10-2016 حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا رایگەیاند: بە دڵنیایەوە سوپاس بۆخوا سەردانەکە زۆر باش بوو.

سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بە سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا کرد و جەختیکردەوە، کە “کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بە کۆبوونەوەیەک و چەند کۆبوونەوەیەک چارەسەر نابێت و دەبێت درێژەیان هەبێت”.

حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق هەروەها گوتی: “دەکرێت لە عێراقێکی یەکگرتوودا کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر چارەسەر بکرێن”.

حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا دەڵێت “بە دڵنیایەوە سوپاس بۆخوا سەردانەکە زۆر باش بوو، هەمیشە دەڵێم با سەردانەکان بەردەوام بێت. چاوپێکەوتنمان لە گەڵ سەرۆکی هەرێم بۆ ئەوە بوو پەیوەندییەکانمان بەهێز بکەین، من بە بارزانیم گوت کێشەکان بە یەک دانیشتن و چەند دانیشتن چارەسەر ناکرێت و دەبێت بەردەوام بێت”.

عەبادی بەشێكی گوتەكانی تەرخانكرد بۆ پرسی بەشداری توركیا لە شەڕی موسڵ و جێگیربوونی هێزەكانی ئەو وڵاتە لە باشیك، مانەوەی هێزەكانی توركیاشی بەتووندی رەتكردەوە.


بەشێک لە گوتەکانی عەبادی پەیوەست بە هێزەکانی تورکیا لە عێراق.

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، گفتگۆی لەبارەی ئەو لێدوانانە کرد، کە لە لایەن سەرۆکایەتی تورکیاوە دراوە، جێگەی قبوڵکردن نییە و ئەنجوومەنی وەزیران بە تەواوەتی رەتیکردەوە، ئەمە دەستوەرانە لە کاروباری عێراق، هەوڵێکە بۆ دروسکردنی دووبەرەکی لە نێوان  گەلی عێراق، ئەوەش مافی سەرۆکایەتی تورکیا نییە ئەو کارە بکات.

من داوا لە سەرۆکایەتی تورکیا دەکەم، سەرنج بخاتە سەر دۆخی نێوخۆی تورکیا، کێشەی راستەقینە لە نێو تورکیا و لە نێوان رۆڵەکانی گەلی تورکیادا هەن، هەروەها دواشیان لێدەکەم سەرنج بخەنە سەر ئەوەی پێکەوە هاوکاربین، بە مەبەستی خزمەتکردنی گەلەکەمان نەک بە پێچەوانەوە، نەک دووبەرەکی لە نێو بەشێک لە گەلەکەمان دروستبکات، بەڵکو حکومەت خۆی بەرپرسە لە سەر سەرپەرشتیکردنی گەلەکەی خۆی.

داوا لە سەرۆکایەتی تورکیاش دەکەم دەستوەرنەداتە کاروباری عێراق، ئەمە بڕیاری ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانە، قبوڵکراو نییە و کۆدەنگییەک لەو چوارچێوە هەیە، دەستوردان و لێدوانەکان لە لایەن سەرۆکایەتی تورکیاوە لە کاروباری عێراق قبوڵکراو نین.

داواش دەکەین هەڵوێستێکی سیاسی یەکگرتوومان هەبێت، چونکە ئەوە سەروەری عێراقە، نەک ناکۆکی سیاسی، جیاوازی لە نێوانیاندا هەیە، ناکۆکی هەیە لە سەر شتێکی دیاریکراو، من تێڕوانینی خۆم و ئەویش تێڕوانینی خۆی هەیە، ئەوە رێگەپێدراوە، بەڵام ئەوەی پەیوەندی بە سەروەرییەوە هەبێت و دواتر بگاتە ئەو ئاستەی وڵاتێکی بیانی هێزەکانی بنێرێتە عێراق تا دەگات بەوەی هەڕەشە لە دۆخی عێراق بکات، ئەوە رێگە پێدراو نییە.

هیچ هێزێک، غەیری هێزی عێراقی نییە لە سەر خاکی عێراق، دژی داعش شەڕ بکات و رێگەیش بە هیچ هێزێک نادەین شەڕ بکات، بەڵێ هاوپەیمانێتییەکی نێودەوڵەتیمان هەیە، شارەزایەکان، راهێنەرەکان ئەوانەی مەشق بە هێزە

عێراقییەکان دەکەن و پشتیوانی هێزە عێراقییەکان دەکەن، نەک شەڕکردن لە سەر زەوی، بەڵکو پشتیوانیان دەکەن بە مەشق و پڕچەککردن و لۆجیستی و پاراستنی ئاسمانی، لەو چوارچێوەیەدا بەڵێ رێگە پێدراوە.

بەڵام هێزێک لەبری هێزە عێراقییەکان یان لە گەڵ هێزە عێراقییەکان، بیەوێت شەڕ بکات، ئەوە نییە و رەتکراوەشە، داواشمان لە هیچ وڵاتێک نەکردووە هێز بنێرێت بۆ ئەوەی لە سەر خاكی عێراق شەڕ بکات.

هەبوونی هێزەکانی تورکیا لە خاکی عێراق، بە رەزامەندی حکومەتی عێراقی نییە و پێشوازیشی لێناکەین، چەندین جاریش داوامان لە تورکیای دراوسێمان کردووە، ئەو هێزانەیان بکشێننەوە، ئەمڕۆش ئەنجومەنی وەزیران جارێکی دیکە جەختی لە سەر ئەوە کردەوە، تورکیا هێزەکانی لە عێراق بکشێنێتەوە

ئێمە چەند پەیوەندییەکمان لە گەڵ هاوڕێکانمان و هاوپەیمانەکانمان لە سەرجەم وڵاتانی جیهان و سەرجەم سەرکردەکان هەیە، زیاتر لە 30 سەرکردەی جیهانم بینیوە، لە کاتی دیدارم لە گەڵیان هەڵوێستیان لە گەڵ هەڵوێستی عێراق یەک بووە، رێزگرتن لە سەروەری عێراق، یەکپارچەیی خاکی عێراق رەتکردنەوەی هەر دەستورەردانێک لە هەر وڵاتێکەوە بێت لە کاروباری ناوخۆی عێراق یان دەستدرێژیکردنە سەر سەروەری عێراق.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com