نوچه- تۆری هه‌واڵی عێراق
رۆژی سێشه‌ممه نوسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، له دانیشتنی دوێنیدا بڕیاریداوه نوسینگه‌ی خزمه‌تگوزاری بۆ بریندارانی حه‌شدی شه‌عبی بكاته‌وه، كه سه‌ر به به‌شی كاروباری هاوڵاتیانی هه‌ر پارێزگایه‌ك ده‌بێت بۆ به‌دواداچوون بۆ كاروباری برینداران و پێشكه‌شكردنی راپۆرت سه‌باره‌ت به داواكارییه‌كانییان.
به‌شی كاروباری هاوڵاتیان، له ئه‌مانه‌ی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كاروباره‌كانیان رێكده‌خات و سه‌ردانی مه‌یدانی ده‌كات و پێشوازی له برینداره‌كان ده‌كات، هه‌روه‌ها رێنمایی بۆ هه‌موو داموده‌زگاكان ده‌رده‌كات، كه هاریكارییان بكه‌ن كاروباره‌كانیان بۆ ئاسان بكه‌ن، هه‌ماهه‌نگیش له‌گه‌ڵ رێكخراوه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كات بۆ پێشكه‌شكردنی چاره‌سه‌ر و هاریكاری برینداره‌كان.
روونیشی كرده‌وه، كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریداوه برینداره‌كان له دابه‌شكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون پشكی شێرییان به‌ركه‌وێت.