نوچەنێت-ئاژانسەکان
کەناڵی هەواڵی ئەلجەزیرە شەوی رابردوو لە راپۆرتێکدا رایگەیاند، کە بە پێی راگەیێندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئەم وڵاتە وتووێژە دوولایەنەکانی خۆی لە گەڵ روسیا و لە پەیوەندی لە گەڵ ئاگربەست لە سوریا راگرتووە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆکاری راگرتنی ئەم وتووێژانەی بۆ پابەند نەبوونی روسیا بە بەڵێنەکانی خۆی لەبارەی گوشار خستنە سەر حکومەتی سوریا، بە پێی خاڵەکانی رێککەوتنەکە گەڕاندۆتەوە.
هەر لەم پەیوەندییەدا کۆشکی سپی رایگەیاندووە، کە سەبر و تاقەتی ئەمریکا لە پەیوەندی لە گەڵ وتووێژەکانی لە گەڵ روسیا، لە بارەی قەیرانی سوریاوە گەیشتۆتە کۆتایی.