بژاردەکانی بەردەم کۆتایی شەڕ لە سوریا

0

نوچه‌نێت

هێرشە ئاسمانییەکانی چەند هەفتەی رابردوو بۆ سەر ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی ئۆپۆزسیۆنی بەشار ئەسەد لە سوریا، شەڕی ناوخۆی ئەم وڵاتەی، کە پی دەنێتە شەشەمین ساڵی خۆی، گەیاندە لووتکە. ئەم هێرشە ئاسمانیانە دوای ئەوەهات، کە ئاگربەستەکەی سوریا، بە نێوانگیری روسیا و ئەمریکا هاتبووە کایەوە، شکستیهێنا.

ئەم هێرشانە، کە حەلەبی لە بەرەبەری کەوتن نزیک کردۆتەوە، ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی جیهانی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا خستۆتە سەر دووڕیێان. شارازایانی ئاسایشی نەتەوەیی رایان وایە که‌ تەنها بابەتێک بە روونی دیارە ئەوەیە، کە بژاردە باشەکان، زۆر بە کەمی لە بەردەستدان.

ئارۆن دەیڤید میلێر، جێگری سەرۆکی سەنتەری نێودەوڵەتی قوتابیانی ڤۆردۆ ویڵسۆنم، لە بارەی بژاردەکای بەردەم قەیرانی سوریا دەڵێت، بژاردەکان ئەمانەن: کۆتایی بە رەوتی دیپلۆماسی ساختەکاری بهێنرێ، شکستی داعش بکەوێتە ئەولەوییەتی یەکەمەوە و یان ئەوەی، کە جۆرە بژاردەیەکی سەربازی بخرێتە سەر مێز، کە زۆرتر جۆرێک لە کردەوەی سەربازی ببێت.

ئەمە لە کاتیکدایە، کە ئۆباما چەندین جار دووبارەی کردۆتەوە، کە بە نیاز نییە بە شێوەیەکی لەڕادەبەدەر خوێنی سەربازانی ئەمریکا، لە شەڕی ناوخۆی سوریا بڕژێت، هەروەها نایهەوێت لە گەڵ ئێران و روسیا، بکەوێتە شەڕه‌وه‌.

لە لایەکی دیکەوە، جۆن کێری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە دانیشتنێکی نهێنی بە ئامادەبوونی چالاکانی سوری و دیپلۆماتکارانی چەند وڵاتێکی بیانی، کە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو بەڕێوەچووبوو گوتوویەتی، کە نەیتوانیوە ئیدارەی باراک ئۆباما بە قەناعەت بگەیێنێ، کە بە رێگەی هەڕەشە و کرداری سەربازی کۆتایی بە شەڕی سوریا بهێنرێت.

کیری لە بەشێک لەم فایلە دەنگییە، کە لە لایەن نیۆیۆرک تایمزەوە بڵاو بۆتەوە دەڵێت: من خوازیاری بەکارهێنانی هێز بوومە، لە سەر قسەی خۆم بووم، کەسێک بووم، کە دەمگوت دەبێ بە هۆی هەبوونی چەک و چۆڵی قەدەغەکراو هێرش بکەینە سەر سوریا، بەڵام هەر وەک بینیتان رەوتەکە ئاراستەیەکی دیکەی بەخۆوە گرت. قسەی کۆتایی ئەمەیە، کە کۆنگرێس تەنانەت لە خستنە دەنگدانی ئەم بژاردە خۆی بوارد.

هەفتەی رابردوو، سوریا رۆژانێکی مەرگباری تێپەڕ کرد. لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا لانی کەم ٣٠ منداڵ لە حەلەب کوژرا و بریندار بوون. ئەم کۆشتارانە زۆرتر بە هۆی هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای بەشار ئەسەدەوە بوو، کە لە لایەن هێزەکانی روسیاوە پشتیوانی دەکران. لە میانەی هێڕشەکانی ئەم دواییانە، سێ نەخۆشخانە بە تەواوەتی لە شار حەلەب لەناوچوون.

رۆژی هەینی رابردوو، دوو بەرپرسی باڵای ئەمریکی، بە ئێن.بی .سی-یان گوتووە، کە شاری شەڕ لێدراوی حەلەب، رەنگە بەم زووانە بکەوێت. بەرپرسێکی یه‌کەی ئەمریکا کاردانەوەی توندی سه‌باره‌ت به‌ رۆڵی روسیا لە هێرشە ئاسمانیەکانی سەر حەلب، نیشان داوە. جۆن کێری، لە دانیشتنە نهێنییەکەی هەفتەی رابردوو گوتوویەتی، کێشە روسەکانن، چۆن هیچ رێزێک بۆ یاسا نێودەوڵەتییەکان دانانێن، بەڵام ئێمە بە پێچەوانەوە رێز لەم یاسایانە دەگرین.

ئەمریکا رۆژی دووشەممە ٣ی ئۆکتۆبەر، روسیای بە لادان لە خاڵەکانی ئاگربەست لە سوریا، تۆمەتبار کرد و رایگەیاند، کە وتووێژە دیپلۆماسییەکانی لە گەڵ مۆسکۆ، بە ئامانجی گەیشتن بە چارەسەرێک بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ناوخۆی سوریا راگرتووە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆکاری راگرتنی ئەم وتووێژانەی بۆ پابەند نەبوونی روسیا بە بەڵێنەکانی خۆی لەبارەی گوشار خستنە سەر حکومەتی سوریا، بە پێی خاڵەکانی رێککەوتنەکە گەڕاندۆتەوە.

هەر لەم پەیوەندیەدا کۆشکی سپی رایگەیاندووە، کە سەبر و تاقەتی ئەمریکا لە پەیوەندی لە گەڵ وتووێژەکانی لە گەڵ روسیا، لە بارەی قەیرانی سوریاوە گەیشتۆتە کۆتایی.

ئاندرۆ تاڵبۆت، لێکۆڵەری ئەنیستیتۆی واشنتۆن بۆ سیاسەتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت: باشترین بژاردە بۆ کۆتاییهێنان بەم شەڕە سەپاندنی سزا بۆ شکاندنی ئاگربەستە. تاڵبۆت دەڵێت، رژێمی ئەسەد دژبەرانی خۆی سزا دەدات، بەڵام کەس نییە، رژێمی ئەسەد سزا بدات.

تالبۆت گوتی، مەسەلەی سوریا پەڵەیەکی رەشە بە نێوچاوانی ئیدارەی ئۆباماوە. ئەو دەڵێت، کۆمەڵێک بژاردە لەم بارەیه‌وە بوونیان هەبوو، بەڵام ئۆباما ئیرادەی ئیدارەدان و جێبەجێکردنی ئەم بژاردانەی نەبوو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com