نوچه‌نێت- تۆڕی هه‌واڵی عێراق
لایه‌نه ئیرانییه‌كان، رۆژی دووشه‌ممه هاتنه سه‌ر خه‌ت و فه‌رمانی راگرتنی لیپرسینه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانی سه‌ر به حزبی ده‌عوه‌ی ناو حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادییان كرد، كه وای له لیژنه‌ی ده‌ستپاكی په‌رله‌مان كرد هۆشداری بدات له هه‌بوونی هه‌وڵێك بۆ دواخستنی لێپرسینه‌وه‌كان و ده‌ستوه‌ردان له كاری په‌رله‌مان.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی رایگه‌یاند: “شاندێكی ئێران یه‌كشه‌ممه ٢ی ئۆكتۆبه‌رگه‌یشتنه به‌غدا و ده‌ستبه‌جی له گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانی شیعه‌كان كۆبوونه‌وه، بۆ راگرتنی پرۆسه‌ی لێپرسینه‌وه‌كان، كه هه‌ڕه‌شه له وه‌زیره شیعه‌كان ده‌كات”.
ئه‌و سه‌رچاوه سیاسییه گوتیشی “شانده ئێرانییه‌كه له باڵیۆزخانه‌ی ئێران له به‌غدا، له گه‌ڵ په‌رله‌مانتاره‌كان كۆبووه‌ته‌وه و داوای دواخستنی لێپرسینه‌وه‌ی كردووه له ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و عه‌دیله حه‌موودی وه‌زیری ته‌ندروستی”.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه جه‌ختیشی كرده‌وه “ئێرانییه‌كان به به‌رپرسه عێراقییه‌كانیان راگه‌یاندووه كه جه‌عفه‌ری و حه‌موودی، دوو سه‌ركرده‌ی دیاری حزبی ده‌عوه‌ن و نابێت هه‌روا به ئاسانی لاببرێن”.
پێشتر چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی په‌رله‌مان رایانگه‌یاندبوو، كه به‌ڵگه‌یان له به‌رده‌ستدایه هه‌ر یه‌ك له ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه، عه‌دیله حه‌ممودی وه‌زیری ته‌ندروستی و فه‌لاح حه‌سه‌ن زێدانی وه‌زیری كشتوكاڵ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به گه‌نده‌ڵی.