نوچەنێت- ئارا نیوز
ره‌وتی موسته‌قبه‌لی كورد له سوریا، په‌یه‌ده و رژێمی ئه‌سه‌دی به تیرۆر كردنی مه‌شعه‌ل ته‌مۆی دامه‌زرێنه‌ری ره‌وته‌كه تۆمه‌تبار كرد، له به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه له شه‌وی رابردوو له گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی پێنجه‌مین ساڵیادی تیرۆر كردنه‌كه‌ی بڵاویان كرده‌وه.
ره‌وتی موسته‌قبه‌ل له به‌یاننامه‌كه‌دا ده‌ڵێت، به فه‌رمانی رژێمی ئه‌سه‌د، په‌یه‌ده‌ی دیكتاتۆر سیاسه‌توانانی كورد قه‌ڵاچۆ ده‌كات و ده‌یانڕفێنێت و گه‌نجه‌كانیش به سه‌رباز ده‌كات.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه “په‌یه‌ده و هێزه سه‌ربازییه‌كه‌ی چه‌ندین قه‌سابخانه‌یان له دژی دانیشتوانی شاره كوردییه‌كان ئه‌نجامداوه، وه‌ك قه‌سابخانه‌ی كوڕانی عه‌بدوڵڵا به‌درو له قامیشلۆ، قه‌سابخانه‌ی عامودا و ته‌ل غه‌زال له كۆبانێ، قه‌سابخانه‌ی خێزانی شێخ حه‌نان له عه‌فرین، ئه‌مه جگه له رفاندنی سیاسه‌توانه دیاره‌كانی كورد”.
ئه‌وه‌شی گوت ”هه‌موو ئه‌مانه بۆ ئه‌وه‌ی كۆسپه‌كانی به‌رده‌م پلانی رژێمی ئه‌سه‌د نه‌هێڵن بۆ دروستكردنی دۆخێكی نوێ، كه رژیمی ئه‌سه‌د ده‌یسه‌پێنێت، كه تیایدا په‌یه‌ده ده‌ست ده‌گرێت به‌سه‌ر ناوچه كوردییه‌كانی سوریادا و دۆسیه‌ی ئه‌منی ده‌گرێته ده‌ست، بۆ قه‌ڵاچۆ كردنی سیاسه‌توانانی و سه‌ربازیی كردنی به زۆر و رفاندنی منداڵان و پاشان به سه‌رباز كردنیان، سه‌پاندنی باج و سه‌رانه و كۆتاییهێنان به هه‌موو شێوازه‌كانی ژیانی سیاسی و ئابوری و سه‌پاندنی سیاسه‌ته‌كانی تاكه حزبێك و سوتاندنی باره‌گای حزبه‌كانی تر و گه‌مارۆدانی گونده‌كان”.
لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتووە، له‌سه‌ركار لابردنی ئه‌و فه‌رمانبه‌ره كوردانه‌ی دژی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌وانن، ئه‌مه جگه له په‌یڕه‌و كردنی سیاسه‌تی سه‌ركوتكردن و به زۆر كۆچپێكردن، كه وای كردووه ناوچه كوردییه‌كان خاڵی بن له دانیشتوانه‌كه‌ی، به تایبه‌تی توێژی گه‌نجان، ئه‌م سسیاسه‌تانه‌ی په‌یه‌ده به شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی ئامانجی ئه‌وه‌یه به زمان و شێوازی كوردی ئه‌جێندای رژێمی ئه‌سه‌د پیاده بكات، كه هیچ خزمه‌ت به دۆزی كورد ناكات، به‌ڵكو ته‌نها خزمه‌تی رژێمی ئه‌سه‌د و به‌ره‌ی ئێران ده‌كات”.
ئیسماعیل شه‌ریف چالاكوانێكی گه‌نجه، به ئارا نیوزی راگه‌یاند:” تا ئێستا به ته‌واوی چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی كاره ترسنۆكانه‌كه‌ی تیرۆر كردنی شه‌هید مشعه‌ل ته‌مۆ نه‌زانراوه، جگه له چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی رژێمی ئه‌سه‌د، كه دزه‌یان پێكراوه و فه‌رمان به كوشتنی مه‌شعه‌ل ته‌مۆ ده‌كات”. هه‌روه‌ها گوتیشی، ئه‌وانه‌ی له كاتی رووداوه‌كه‌دا له گه‌ڵ مه‌شعه‌ل ته‌مۆ بوون گوتویانه كه ئه‌نجامده‌رانی كاره‌كه به كوردی قسه‌یان كردووه”.
سه‌باره‌ت به تۆمه‌تبار كردنی په‌یه‌ده شه‌ریف گوتی “به دووری نازانین په‌یه‌ده ئه‌مكاره‌ی كردبێت، چونكه گومانی تێدا نییه به فه‌رمانی رژێمی ئه‌سه‌د، ئه‌ركی ئه‌م حزبه كپكردنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان و سه‌ركوتكردنی چالاكوانان و سیاسه‌توانه دیاره‌كانی كورده له ناوچه‌كه‌دا، هه‌ماهه‌نگی نێوان رژێم و په‌یه‌ده له ناوچه‌كه و كاره‌كانی ئه‌و حزبه له دژی نه‌یارانی رژێمی ئه‌سه‌د باشترین به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌و كاره”.
له كۆتاییشدا به‌یاننامه‌كه داوا له مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، كاری جددی بكات به هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كورد، بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی رۆژئاوای كوردستان له هه‌رێمی كوردستان، بۆ نیشتیمانه‌كه‌یان و پاراستنی چالاكوانان و سیاسه‌توان و راگه‌یه‌نكارانی گه‌لی كورد و دۆز و مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی و، وه‌ستانه‌وه له دژی رژێمی ئه‌سه‌د و تیرۆرستانی داعش”.