تەقینەوەیەكی خۆكوژی لە حەسەكە 25 شەهید و ژمارەیەكی زۆر برینداری لێکەوتەوە

0

نوچەنێت

تەقینەوەیەكی خۆكوژی لە نێو ئاهەنگێك لە حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان روویدا و، بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان لە تەقینەوەكەدا 25 شەهید و ژمارەیەكی زۆر بریندار هەیە.

بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ، كاژێر 21:00ی شەوی دووشەممە 3-10-2016 خۆكوژێك لە نێو ئاهەنگێكی هاوسەرگیری لە رێگای حەسەكە- قامشلۆ خۆی تەقاندووەتەوە، بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان لە تەقینەوەكەدا زیاترلە 25 کەس شەهید بوون و بەدەیان کەس برینداربوون.

سەرچاوەکانی هەواڵ رایانگەیاندووە، کە خۆکوژەکە هۆڵی سەنابلی لە باکووری شاری حەسەکە کردووەتە ئامانج، کە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری تێدا بەڕێوەدەچووە”.

سەرچاوەکانی هەواڵ لە بارەی چۆنێتی رووداوەکە ئاماژە بەوە دەدەن، کە خۆکوژەکە لە دەرەوەی هۆڵەکە خۆی تەقاندووەتەوە کە ئاهەنگەکەی تێدا بەڕێوەچووە، هەروەها ئەوانەی لە تەقینەوەکەدا شەهید و برینداربوون، خەڵکی سڤیل بوون. بە پێ زانیارییەکان زاواکە شەهیدبووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com