سعودیە: پلانێکی سەربازی ئێرانمان لە یەمەن پووچەڵ کردەوە

0

نوچە-قطرە

عەمید ئەحمەد عەسیری، راوێژکاری وەزیری بەرگری سعودیە و گوتەبیژی هاوپەیمانی عەرەبی ئەمڕۆ دووشەممە لە لێدوانێکدا رایگەیاند، ئەگەر سعودیە و وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی عەرەبی نەبونایە، یەمەن لە دوای پشێوی و ئاڵۆزیەکانی کودەتای ئەم وڵاتە دەبوو بە بنکەیەک بۆ جێگیر کردنی موشەکەکانی ئێران.

عەسیری لە وتووێژ لە گەڵ رۆژنامەی ریاض دەڵێت:هەیمەنەی دەوڵەتی یەمەن دویا ئەوەی کە حوسییەکان و ساڵح ئیدارە و کۆنترٶڵی بەشێک لە یەمەنیان بە دەستەوە گرت، لە ناوچوو، شەڕ و پێکدادانی تائیفی لەم وڵاتە پەرەی سەند و دەچوو تا ببێتە لیبیایەکی دیکەوە.

عەسیری ئاماژەی بەوەداوە، کە ئەم بابەتە ببووە هۆی هەڕەشەی جددی بۆ سەر سنوورەکانی باشوری ئەم وڵاتە و هاوکات هەلێکی دەخستە بەردەم ئێران، تا بنکەیەکی موشەکی خۆی لە یەمەن دابمەزرێنێ کە دەیتوانی بە ئاسانی باکوری سعودیە بکاتە ئامانج.

راوێژکاری وەزیری بەرگری سعودیە راشیگەیاندووە: ئێران بە مەبەستی جێگیرکردنی هێز و دانانی بنکەی موشەکی لە یەمەن پلانی داڕشتبوو، کە نەتەنها  دەبووە هەڕەشەیەکی جددی  بۆ سەر سعودیە بەڵکوو تێکڕای وڵاتانی ناوچەکەی دەخستە مەترسییەوە. هەر ئەم بابەتەش ١٢ وڵات لەوانە سعودیە هاندا تا بە هانای دەوڵەتی دەستلەکارکێشراوەی یەمەنەوە بچن و کێشەکە یەکلا بکەنەوە.

راوێژکاری وەزیری بەرگری سعودیە ئەوەشی خستۆتە روو، کە رژێمی ساڵح لە ٢٠٠٩ بەم دواوە چاوپۆشی لە هێرشی حوسییەکان بۆ سەر سنورەکانی باشوری سعودیە دەکرد  و، رێگەی بە تۆڕی تیرۆریستی قاعیدە دابوو تا کۆنتڕۆڵی بەشێک لە ناوچەکانی یەمەن بە دەستەوە بگرن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com