دیموکراتەکانی ئەمریکا: مۆسکۆ سیستمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکای هاک ده‌كات

0

نوچەنێت-خبر وان

بەرپرسانی باڵای پارتی دیموکراتی ئەمریکا، روسیا بەوە تۆمەتبار دەکەن، کە هۆکاری سەرەکی هێرشە سایبەرییەکانی ئەم دواییانە بۆ سەر سیستمی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا بووە.

ئادام چیف، ئەندامی باڵای پارتی دیموکراتی ئەمریکا، گوتوویەتی: روسیا هۆکار و ئەنجامدەری هێرشەکانی ئەم دواییانە بە سەر سیستمی هەڵبژاردنه‌كانی سەرۆکایەتی ئەمریکا بووە و هەوڵی هاککردنی داوە.

بە گوێرەی ئەی.بی.سی، ئەم بەرپرسەی پارتی دیموکراتی ئەمریکا، ئەوەش دەخاتەڕوو، کە گومانی لەوەدا نییە، کە ئەم هێرشانە لە لایەن روسیاوە ئەنجام دراوە و دەوڵەتی ئەمریکاش لەم باره‌یەوە هیچ گومانێکی نییە.

ئادام چیف، داوا لە ئۆباما دەکات، کە بە فەرمی روسیا بەوە تۆمەتبار بکات، کە هەوڵی بردنە ژێر پرسیاری تەندروستی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ٨ی نۆڤه‌مبەری ئەمریکای داوە.

ئەم  جۆرە لێدوانانەی دیموکراتەکانی ئەمریکا لە کاتێکدایە، کە کۆمارییەکان و بە تایبەتی دۆناڵ ترامپ، کاندیدی ئەم پارتە بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا، ئەم جۆرە تۆمەتانە رەتدەکەنەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com