عەبادی كاندید بۆ پۆستە وەزارییەكان پێشكەش بە پەرلەمان دەکات

0

نوچەنێت

پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانی نیشتیمانی شیعە رایدەگەیەنێت، سەرۆكوەزیرانی عێراق سێ كاندید بۆ پۆستە وەزارییەكانی ، بازرگانی، بەرگری و پیشەسازی، پێشكەش بە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات.

تاوەکو ئێستا پێنج وەزیری کابینەکەی عەبادی لە پۆستەکانیان نەماون، دووانیان لە لایەن پەرلەمانەوە متمانەیان لێسەندراوەتەوە و، سێشیان دەستیان لەکارکێشاوەتەوە.

جاسم بەیاتی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی نیشتیمانی شیعە، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “لە كۆبوونەوەی رۆژی سێشەممە، یان پێنجشەممەی داهاتووی پەرلەمان، حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی عێراق سێ كاندید بۆ وەزارەتەكانی بازرگانی، بەرگری و پیشەسازی پێشكەشی پەرلەمانی عێراق دەكات، لە كاتێكدا ناكۆكییەكان لە سەر كاندیدی وەزارەتی ناوخۆ درێژەیان هەیە، كاندیدی وەزارەتی داراییش یەكلایی نەكراوەتەوە”.

بەیاتی گوتوویەتی، سەرۆكوەزیرانی عێراق كاندیدێكی دەوێت ،کە بێلایەن بێت، نەك لە لایەن پارتە سیاسییەكان و فراكسیۆنەكانەوە دیاریبكرێت، یان سەركردەی فراكسیۆنێك”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com