نوچەنێت-قطرە
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، ئیمکانی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لە گەل میسر بوونی هەیە و ئەمەش بەندە بەوەی، کە ئەم وڵاتە محەمەد مورسی و هاورێکانی لە زیندان ئازاد بکات.
بە گوێرەی ئاژانسی ئەنادۆڵ، ئەردٶغان رایگەیاندووە: حکومەتی ئێستای میسر، حکومەتی کودەتایە و حکومەتێک نییە، کە بە شێوازێکی دیموکراتی گەیشتبێت بە دەسەڵات.
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەش داوە، کە دژ بە رەوایی و شەرعییەتی حکومەتی مورسی کودەتا کراوە و دەبێ حکومەتی ئێستای میسر، ئەم هەلەیە راست بکاتەوە و رێگای دیموکراسی بگرێتە بەر.
ئەردۆغان، هەر جۆرە پەیوەندییەک لە گەڵ ئەم وڵاتەدا لە ئاستی سەرۆککۆماری رەتدەکاتەوە و دەڵێت، ئەوەی تورکیا پەیوەندی بازرگانی لە گەڵ میسر هەبێت سودمەندە، بەڵام ناتوانم لە ئاستی سەرۆکایەتی خۆمدا قبووڵ بکەم، کە وەها پەیوەندییەکمان لە گەڵ میسر هەبێت و ئەم پەیوەندیەش بە بابەتێکی نائەخلاقی دەزانم.