بودجەی ساڵی داهاتووی عێراق 102 ترلیۆن دینارە

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت”بودجەی ساڵی داهاتووی عێراق 102 ترلیۆن دینارە و بودەجەكە  کورتهێنان زۆرە، دەڵێت “داوامانكردووە حكومەت روونكردنەوە بدات دەربارەی نەدانی پشكی هەرێم لە قەرزەكان”.

لە بودجەی ساڵی رابردوو حكومەتی عێراقی پیشكی هەرێمی كوردستانی بڕی، كە 17% بوو، هێشتا پرۆژەی ڕەشنوسی بودجەش لە ئەنجومەنی وەزیران نەگەیشتۆتە پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەری.

لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچەنێت، نەجیبە نەجیب، ئەندامی لیژنەی ئابووری‌ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسۆنی پارتی، سەبارەت بە بودجەی ساڵی داهاتوو رایگەیاند: بودجەی ساڵی داهاتووی عێراق تا ئێستا نەگەیشتووەتە پەرلەمان، بەڵام رەنگە ئەمساڵ زووتر لە جاران بگاتە دەستمان، بۆ ئەوەی پەسەندی بكەین. بە پێی قسەی بەرپرسانی تری دارایی بێت، لە ئەنجومەنی وەزیران كاری لە سەر كراوە.

نەجیبە نەجیب ئاماژە بەوە دەدات “بڕی بودجەی ساڵی داهاتووی عێراق 102 ترلیۆن دینارە، بەڵام كورتهێنانی زۆرە، كە زیاترە لە 20 ترلیۆن دینارە، ئەم رێژەیە نزیكەی 30 ترلیۆن دینار بوو، بەڵام بانكی نێودەوڵەتی قبووڵی نەكرد، بۆیە كراوەتە نزیکەی 20 ترلیۆن دینار.

ئەجیبە نەجیب دەڵێت “ئێمە لە مانگی سێ داوامانكرد، كە حكومەت روونكردنەوە بدات دەربارەی نەدانی پشكی هەرێم لە قەرزەكان، بەڵام تا ئێستا وەڵام نییە، نازانین هۆكاری ئەمە چییە و ئەوانیش هیچ روونكردنەوەیەك نادەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com