نوچەنێت- ئه‌لغه‌د
سه‌رچاوه‌یه‌كی ناوخۆی پارێزگای موسڵ رۆژی یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌رۆكی رێكخراوی داعش له گه‌ڵ سێ سه‌ركرده‌ی تری رێكخراوه‌كه توشی ژه‌هراوی بونێكی توند بوون، دوای ئه‌وه‌ی ژه‌مه خۆراكێكیان له سه‌ر سنوری نێوان سوریا و عێراق خوارد له باشوری رۆژئاوای پارێزگاكه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویستووە ناوی ئاشكرا بكرێت گوتی “زانیاری هه‌واڵگری وردمان به ده‌ست گه‌یشتووه، كه ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌رۆكی رێكخراوی داعش و سێ سه‌ركرده‌ی تر، كه به ئه‌نحومه‌نی شورای داعش ناویان ده‌برێت، توشی ژه‌هراوی بونێكی توند بوون، به هۆی تێكردنی ژه‌هر بۆ ژه‌مه خۆراكه‌كه‌یان”.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتیشی “به‌غدادی و سێ كه‌سه‌كه‌ی تر به په‌له و له ژێر چاودێری چڕدا بۆ شوێنێكی نادیار گوازرانه‌وه”.