نوچەنێت- هه‌ولێر
سه‌عید مه‌موزینی به‌رپرسی راگەیاندنی لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان له موسڵ، رایگه‌یاند: چه‌كدارانی رێكخراوی داعش به‌ره‌و سوریا هه‌ڵدێن، گوتیشی ئه‌بوبه‌كر بغدادی فه‌رمانی به چه‌كداره‌كانی كردووه، له كاتی كشانه‌وه‌یان له موسڵ، شاره‌كه وێران بكه‌ن ئه‌گه‌ر نه‌یانتوانی به‌رگری بكه‌ن.
مه‌موزینی روونیشی كرده‌وه، كه دۆخی گوزه‌رانی خه‌ڵكی ناو شاری موسڵ زۆر خراپه، دانیشتوانه‌كه‌ی به‌ده‌ست كه‌می وزه‌ی كاره‌باوه ده‌ناڵێنن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕه كاره‌بایه‌ی هه‌یه داعش بۆ كاره‌كانی خۆی به‌كاری ده‌هێنێت.
ئەو بەرپرسە حزبییە گوتی، ده‌رمانی پزیشكیش زۆر زۆر كه‌مه، له گه‌ڵ به‌رزی نرخی ئه‌و بڕه كه‌مه‌ش، به تایبه‌تی ده‌رمانی نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان، هیچ رۆژێك نییه ده‌یان منداڵ به‌هۆی كه‌می ده‌رمانه‌وه نه‌مرن، هه‌روه‌ها له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه دانیشتوانی موسڵ ده‌یانه‌وێت بڕیكی زیاتری خۆراك پاشه‌كه‌وت بكه‌ن به هۆی جه‌نگه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌وه، به‌ڵام بڕیكی زۆر كه‌م خۆراك له بازاڕه‌كاندا ماوه له گه‌ڵ به‌رزی نرخیان.
مه‌موزینی ئه‌وه‌شی گوت، كه ئه‌مڕۆ 13 داعش به‌ره‌و سوریا هه‌ڵاتوون، کە سێیان پله‌ی ئه‌میریان هه‌بووه، هه‌روه‌ها چه‌كدارانی داعش ده‌زانن، كه گرتنه‌وه‌ی موسڵ گومانی تێدا نییه و ته‌نها مه‌سه‌له‌ی كاته، بۆیه پارچه‌ی شوێنه‌وار و ئاڵتون و پاره‌كانیان ده‌گوێزنه‌وه بۆ ده‌ره‌وه.