نوچەنێت- ئارا نیوز
فكری ئیشك، وه‌زیری به‌رگری توركیا رایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیدا پشتیوانی پێشكه‌ش ده‌كات بۆ گرتنه‌وه‌ی شاری ره‌ققه و موسڵ له‌ده‌ست چه‌كدارانی داعش، به مه‌رجێك یه‌په‌گه دوور بخرێته‌وه، كه ئه‌و به “ریكخراوی تیرۆرستی” ناوی بردن.
له میانه‌ی لێدوانێكیدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ئه‌و وه‌زیره‌ی توركیا گوتی “پشتیوانی ئێمه له رێگه‌ی ناردنی هێزی پیاده‌وه نابێت، به‌ڵكو پشتیوانییه‌كه‌مان له جۆرێكیتر ده‌بێت”.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی گوت، كه توركیا مه‌رجی بۆ ئه‌مریكا داناوه، به‌وه‌ی كه نابێت ئه‌و رێكخراوه تیرۆرستیانه “وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ یه‌په‌گه” به‌شداری شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی ره‌ققه و موسڵ بكه‌ن، به‌ڵكو ده‌بێت پشت به‌و هێزانه ببه‌سترێت كه له دانیشتوانه ناوخۆییه‌كه‌ی شاره‌كه پێكهاتوون.
وەزیری بەرگری تورکیا گوتیشی “ئێمه له توركیا رازی نابین به‌وه، په‌یه‌ده درێژكراوه‌ی په‌كه‌كه‌یه، سه‌ركرده‌ی هه‌ردووكیان یه‌ك كه‌سه، ئێمه بۆ لایه‌نی ئه‌مریكیمان روونكردوه‌ته‌وه كه ئێوه یارمه‌تی رێكخراوێكی تیرۆرستی ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش به هیچ شێوه‌یه‌ك مایه‌ی قبووڵكردن نییه”.