بە هۆی تیرۆرەوە لە مانگی رابردوو 1000 کەسی عێراقی کوژراون

0

نوچەنێت-تسنیم

رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، لە مانگی سێپتامبەری رابردوو، بە هۆی هێرشە تیرۆرستییەکان 1000 هاووڵاتی عێراقی گیانیان لە دەستداوە. هاوکات رایدەگەیەنێ، کە لەم مانگەدا 1159 کەسیش بریندار بوون.

بە پێی ئەم راپۆرتەی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە کۆی کوژراوەکان 609 کەسیان خەڵکی مەدەنی و 394 کەسیش چەکدار بوون.

هەروەها لە کۆی رێژەی بریندارەکان، 951  کەس خەڵکی مەدەنی و 208  کەسیش چەکدار بوون.

نەتەوەیەکگرتووەکان هەروەها دەڵێت، بەغدا زۆرترین رێژەی قوربانیانی بۆ خۆ تۆمار کردووە و پارزگای نەینەوا و سەلاحەدین لە رووی ژمارەی قوربانیان، پلەی دووەم و سێیەمیان هەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com