کادیرێکی دیاری كه‌ناڵی KNN دەستی لەکارکێشایەوە

0

نوچەنێت

بەرپرسی بێژەرانی کەناڵی ئاسمانی(KNN)ی سه‌ر به‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دەستی لەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاند و ھۆکارەکەشی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی به‌های مرۆڤایه‌تییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌ گه‌ڵ كراوه‌.

رەنج شاڵی، بەرپرسی بێژەرەکانی کەناڵی (KNN) کە زمانحاڵی بزووتنەوەی گۆڕانە لە ئاکاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە روونکردنەوەیەکدا دەستلەکاکێشانەوەی خۆی راگەیاندووە و دەڵێت “سەبارەت بە دەستلەکارکێشانەوەم لە کەناڵی کەی ئێن ئێن، دەمەوێت رایبگەێنم، کە زۆر بە داخەوە من وەک بەپرسی بێژەران و کارمەندی کەناڵی کەی ئێن ئێن، دەستم لەکارکێشاوەتەوە، هۆکارەکاشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە کاتی گفتوگۆکردن لە سەر کاری رۆژانەی کاناڵەکە، کە من وەک بەرپرسی بەشێک و بێژەری هەواڵی سیاسی کارم تێدا دەکرد، بەڵام بەرپرسی کەناڵی کەی ئێن ئێن، ئاقار و رێچکەی گفتوگۆکانی بەلایەکی تردا برد، کە لە گەڵ هیچ ئیتیک و بەهایەکی مرۆڤایەتی و میدیایی و رۆژنامەوانیدا ناگونجێت”.

ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، كه‌ هه‌ركه‌سێكی تر وه‌كو ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتی له‌ به‌رامبه‌ر بكرابوایه‌ هه‌مان بڕیاری ئه‌وی ده‌دا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com