نوچەنێت-ئاژانسەکان
پۆلیسی تورکیا، قوتبەدین گولەن برای فەتحولا گولەنی تۆمەتباری سەرەکی ئەنجامدانی کودەتا شکستخوارددوەکەی ١٥ی تەموزی ئەمساڵی ئەم وڵاتەی، دەستگیر کرد.
بە گوێرەی ئاژانسی ئهنادۆڵ،هێزەکانی پۆلیس، بە پێی زانیاری یەکێک لە خزمانی گولەن، شوێنی خۆحەشاردانی ناوبراویان دۆزیوەتەوە.
قوتبەدین، بە ئەندامەتی لە گروپە تیرۆرستییەکان تۆمەتبار کراوە.
دەوڵەتی تورکیا دەڵێت، لە کاتی کودەتاکەوە تاوەکو ئیستا ٣٢ هەزار کەسی بە تۆمەتی بەشداری و پەیوەندی بە ئەم کودەتاوە دەستگیر کردووە.
تا ئیستا بە هەزاران کەس لە كارمهندانی پۆلیس، ئەندامانی سوپا و کارمەندانی دەوڵەت، لە پۆستەکانیان دوور خراونەتەوە.