شێخی ئەزهەر: بە ئامادەبوونی پایای فڕانسیس  دوو کۆنفڕانسی ئاشتی بەڕێوە دەبەین

0

نوچەنت-قطرە

شێخی ئەزهەر دەڵێت: ئامادەن بە هاوکاری ئەنجومەنی حاکمانی موسوڵمان دوو کۆنفڕانسی ئاشتی بە شێوەی جیاجیا لە ئەبوزەبی و میسر، بە ئامادەبوونی پایای ڤاتیکان بەڕێوە ببەین.

ئەحمەد تەب،شێخی ئەزهەر لەم بارەیه‌وە رایگەیاندووە: بە ئامادە بوونی پایای ڤاتیکان دوو کۆنفڕانسی ئاشت بەرێوەدەچن، راشیگەیاندووە: ئەم دوو کۆنفڕانسە یەکیان لە نۆڤامبەری داهاتوو لە ئەبوزەبی و ئەوی دیکەیان ناوەڕاستی ٢٠١٧ لە میسر بەڕێوەدەچیت.

شێخی ئەزهەر، کە سەردانی سویسرای کردووە لە لێدوانێکدا ئاماژە بەوە داوە، کە بەڕێوەچوونی ئەم دوو کۆنفرانسە ئەنجامی گفتوگۆکانی نێوان حاکمانی رۆژهەڵات و رۆژئاوایە.

شێخی ئەزهەر، جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ئایین و توندوتیژی دژ بە یەکن و ئەم دوانە پێکەوە کۆنابنەوە. ئەحمەد تەیب هەروەها گوتوویەتی، کە ئە و گروپە چەکدارانەی، کە ئالای ئایینیان هەڵکردووە خائین بە ئایینین و تاوان و جینایەتەکانیان هیچ پەیوەندییەکی بە ئایینەوه‌ نییە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com