پەرلەمانی تورکیا ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە عێراق و سوریا بۆ یەک ساڵی دیکە درێژ کردەوە

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

ئاژانسی هەواڵنێریی دەوڵەتی تورکیا دەڵێت، پەرلەانی ئەم وڵاتە، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە ناوچە سنورییەکانی سوریا و عێراق بۆ ماوەی یەک ساڵی دیکە درێژ کردۆتەوە.

پەرلەمانی تورکیا، ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو بڕیاری ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سوپای ئەم وڵاتەی لە ناوچە سنورییەکانی عێراق و سوریا، بە ئامانجی بەرەوڕووبوونەوە لە گەڵ داعش دەرکرد. بە پێی ئەم بڕیارە، رێگە بە سوپای تورکیا دەدرێت لەم سنوورانە ئۆپەراسیۆنی سەربازی بەرێوە ببەن. هەروەها رێگە بە هێزە سەربازییەکانی وڵاتانی بیانی دەدرێ کە خاک و بنکە سەربازییەکانی ئەم ولاتە، بۆ ئەنجامدانی ئۆپەرایسۆنی سەربازی لە دژی داعش بەکار بهێنن.

پارتی دیموکراتی گەلان دەنگی نەرێنی بە درێژکردنەوەی ئەم بڕیارە داوە. سێ پارتی دیکە، پارتی دەسەڵاتداری تورکیا واتە پارتی دادوگەشە پێدان، پارتی کۆماریخوازی گەل و پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی، دەنگیان بەم بڕیایرە داوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com