ئەشواق جاف: کێشەکانی نێوان هەرێم بەغدا یەکلایی دەبنەوە

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، سەردانەكەی شاندی هەرێمی كوردستان گرینگی زۆری هەیە و دەرگایەكی نۆی بەڕووی گفتۆگۆكان دەكاتەوە.

لە 29-9-2016  مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە یاوەری شاندێكی باڵای هەرێمی كوردستان، سەردانی بەغدایان كرد لە گەڵ حەیدەر عەبادی و چەندین بەرپرسی دیكە كۆبونەوە. چاودێران سیاسی پێیانوایە ئەم سەردان یەکێکە یەکێکە لە گرنگترین سەردانەکانی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا، کە هەردوولا لێی سوودمەند دەبن.

لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچەنێت، د.ئەشواق جاف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسۆنی پارتی، لە بارەی سەردانەكەی شاندی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا رایگەیاند: سەردانی شاندی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی بارزانی، گرنگییەکی زۆری هەیە، لەوانەش چەند مەلەفێكی گرنگ لە نێوان هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێم  هەبوو یەكلایی نەكرابوونەوە، بەڵام بە سەردانی شاندەكە، زۆر شت گۆرا و گەیشتنە قۆناغی گفتۆگۆ و رێكکەوتن. 

د.ئەشواق جاف دەڵێت ” بە داخەوە هەندێك لایەن تا ئێستاش قسە لە سەر ئەو شاندە دەكەن و دەیانەوەێ‌ نێوان هەرێم و بەغدا باش نەبێت و كێشە هەبێت، بەڵام خۆشبەختانە لە گەڵ هاتنی شاندەكە، كۆبوونەوەكانی نێوان هەرێم و بەغدا دەستپێدەكاتەوە، دەرگایەكی نوی بەڕووی گفتۆگۆكان دەكاتەوە .

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com