ئەمریکا رێگە نادات عێراق یەک ملیار دۆلاری دیکە قەرز بکات

0

نوچەنێت

کۆنگرێسی ئەمەریکا رێگەینەداوە نیوەی ئەو دوو ملیار دۆلارەی کە عێراق پلانی هەبوو لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی قەرزی بکات.

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، عێراق پلانی هەبوو ئەو پارە قەرزکراوە لە پڕکردنەوەی کەلێنەکانی کورتهێنانی بودجەی ساڵی 2017 بەکاربهێنێت و حکومەتی ناوەندی عێراق، بەنیازبوو لەلایەن ئەمەریکاوە گەرەنتی تەواو بکرێت لە کەمکردنەوەی تێچووی پارەی قەرزکراو و لە دواتردا ملیارێک دۆلاری دیکە قەرزبکات.

ئەو بڕە پارەیەش بەشێکدەبێت لە قەرزی سێ ساڵەی پێنج ملیار و 340 ملیۆن دۆلار، کە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە مانگی تەمووزی ڕابردوودا پەسەندیکردووە، بە مەرجی چاکسازیکردن لە ئابووری وڵاتەکەدا.

ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە ، حکومەتی عێراق هیواخوازە رێکەوتنەکەی لەگەڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رێگەخۆشکەر بێت بۆ قەرزکردنی 12 ملیار دۆلاری دیکە لە بانکی جیهانی و گروپی حەوت وڵاتی پیشەسازی زلهێز.

ئەمە لە کاتێکدایە وڵاتانی هاوپەیمانانی رۆژئاوا هۆشداریانداوە  لەوەی ئابووری عێراق، لە داڕمان بپارێزرێت و کاریگەری لەسەر کۆنتڕۆڵکردنەوەی شاری موسڵ و ناوچەکانی دیکەی ژێر دەستی داعشدا نەبێت.

هەروەها ئیدارەی ئۆباما داوای لە کۆنگرێسی وڵاتەکەی کردبوو، کە گەرەنتی عێراقبکات لە وەرگرتنی بڕە پارەی داواکراو لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی.

هاوکات مەزهەر ساڵح راوێژکاری دارایی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق، کە لە نزیکەوە کاری لە ڕێککەوتنەکەدا کردووە بە ڕۆیتەرزی راگەیاند، گرەنتیەکە لەلایەن کۆمارییەکانی کۆنگرێسی ئەمەریکاوە راگیراوە و هیچ رونکردنەوەیەکیان لەبارەیەوە نەداوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com