نوچەنێت-قطرە
سەرچآوەیەکی خۆجێی لە پارێزگای نەینەوا ئەمڕۆ شەممە 1ی ئۆکتۆبەر رایگەیاندووە، کە بە هۆکارێکی نادیار و بە پێی بڕیارێکی داعش سەرجەم وێنەگرییەکانی موسل داخراون.
ئەم سەرچاوەیە بە سومریە نیوزی راگەیاندووە، کە داعش تا کاتێکی نادیار تێکڕای وێنەگرییەکانی موسڵی داخستووە و وێنەگرانی شارەکەشی ئاگادار کردۆتەوە، کە مافی وێنەگرتنیان نییە.
سەرچاوەکە لەم بارەوە دەشڵێت: داعش لە سەروبەندی دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی گرتنەوەی شاری موسڵ بۆ دابین کردنی ئەمن و ئاسایشی خۆی، هەموو رێوشوێنێکی گرتۆتە بەر و داخستنی وێنەگرییەکان، یەکێک لەم هەنگاوانەیە.