نوچەنێت: تایبەت
بەرپرسی راگەیاندنی لقی 14ی پارتی رایدەگەیەنێت، لە مانگی رابردوو ژمارەیەکی زۆر چەکداری داعش كوژراون و زیانی زۆریش بەر داعش كەوتووە.
رۆژانە فرۆكەكانی هاوپەیمانان بنكە و بارەگاكانی داعش بۆردومان دەكەن، کە لەو بۆرومانانە زیانی زۆری بەر کەوتووە. ئەو شارانەی کە پێشتر داعش بە هاوکاری هۆزە سوننەکانی دژی دەسەڵاتی شیعە، توانی چەند شارێک داگیربکات، بەڵام لە ئێستادا لە بارودۆخێکی خراپدایە.
لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچەنێت، سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی 14ی پارتی لە موسڵ رایگەیاند: ئێمە رۆژانە بەدواداچوون دەكەین و ئاماری كوژراونی داعش لای خۆمان تۆمار دەكەین، بە پێی زانیارییەكانی ئێمە، لە مانگی رابردوو 538 تیرۆرستی داعش لە پارێزگای موسڵ، بەهۆی بۆردومانی فرۆكەجەنگییەكان و پێشمەرگە و شەڕی ناوخۆوە كوژراون.
مەموزینی دەڵێت “لە مانگی رابردوو 18سەركردەی داعش كوژراون، ئەوەش زیانی زۆری پێگەیاندوون، كە شارەزا بوون لە پلان دانان و سەركردایەتی كردنی ئەو رێکخراوە.