نوچەنێت- تۆڕی هه‌واڵی عێراق
تۆنی بلینكین، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق بنه‌مای رزگاركردنی شاری موسڵ ده‌بن به پشتیوانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی.
بلینكین، له دانیشتنی لێپرسینه‌وه‌ی له لایه‌ن لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا، سه‌باره‌ت به هێزه كوردییه‌كان و یه‌كه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی جه‌ختی كرده‌وه، كه حه‌شدی شه‌عبی ناچێته ناو شاری موسڵه‌وه، بلینكین گوتی، ئه‌و كاره تۆڵه سه‌ندنه‌وانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌نجامیداون، وای له واشنتۆن كردووه، سور بێت له سه‌ر رێگرتن له چوونەناوه‌وه‌یان بۆ شاری موسڵ.
له هه‌مان كاتدا بلینكین ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، كه ئیداره‌ی ئه‌مریكا 15 هه‌زار كه‌سی هۆزه سوننه‌كانی مه‌شق پێكردووه، بۆ وه‌رگرتنی ئه‌ركی پاراستنی ئاسایشی شاره‌كه، دوای پاك كردنه‌وه‌ی له چه‌كدارانی داعش.