نوچە-تسنیم
رۆژنامەی ئەمریکی واشنتۆن پۆست، سەبارەت بە ئەگەری سەرکەوتنی دۆناڵد ترامپ، کاندیدی کۆماریەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا هۆشداری دەدات.
واشنتۆن پۆست لە راپۆرتێکدا، تیشكی خستۆتە سەر مەترسیەکانی بە دەسەڵات گەیشتتنی دۆناڵد ترامپ و دەنووسێت: هەموان ئاگادارن کە کاندیدی کۆماریەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا کەسێکی نەزان، نەگونجاو و دەمارگرژە و دەتانهەوێ دەنگ بە کەسێک بدەن، کە لەو زیانانەی کە دەتوانێ بە ئەمریکای بگەیێنێت ئاگادارن. پشتگیری ئێوە بۆ ترامپ رەنگە بە هۆی نەفرەت و بێزاریتان بێت لە کاندیدی دیموکراتەکان(هێلاری کلینتۆن)یان کۆشکی سپی.
واشنتۆن پۆست جەخت دەکاتەوە کە رەنگە خەڵکی ئەمریکا لە گەڵ تێکڕای روانگەکانی ترامپ لە پەیوەندی لە گەڵ چەکە کیمیاییەکان،ئەشکەنجە،دەرکردنی پەنابەران نەبن،بەڵام بێ گومان لە بارەی توندڕەویەکانی نگەرانن.
واشنتۆن پۆست، لە بارەی رەگەز پەرەستی و بێ رێزیەکانی ترامب هۆشداری بە ژنان دەدات و دەنووسێ، ئەم جۆرە تیڕوانینە دەبێتە هۆی بەهێز بوونی ئەو لایەنانەی کە لە پەراوێزی سیاسەتەکانی ئەمریکادان.
واشنتۆن پۆست لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەی ئاماژە بە هەوڵەکانی ترامپ، بۆشاردنەوەی نییەت و ئامانجەکانی دەدات و دەڵێت: کاندیدی کۆماریخوازەکان دەیەوێ خۆی وەک کەسێکی راستگۆ نیشان بدات بە تایبەت لە بوارانەی، کە دەسەڵاتی سەرۆککۆماری تێدا باڵادەستە و کارایی زۆریان هەیە.
واشنتۆن پۆست لە کۆتاییدا، هیوای دەربڕیوە کە پێش ئەوەی دەنگ بدەن لە ترامپ و مەبەسەتەکانی تێگەیشتبێتن.