نوچە-رادیۆ فەردا
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، کۆماری ئیسلامی بۆ پەرەپێدان بە پەیوەندیەکانی لە گەڵ ئێران، هیچ پێش مەرجێک قبوڵ ناکات.
بەهرام قاسمی هەروەها داوای لە بەرپرسانی ئەڵمانیا کردووە، لە پەیوەندی لە گەڵ ئێران بە وردبینی و سەرنجێکی زیاترەوە لێدوان بدەن.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، هەروەها لە پەیوەندی لە گەڵ لێدوانی بەرپرسانی ئەڵمانیا لە بارەی دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران دەڵێت، ئەم بابەتە پەیوەندی بەوانەوە نییە و، تاران رێگە نادات هیچ وڵاتێک دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیی ئەم وڵاتە بکات.
ئەم لێدوانەی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بەرامبەر بە بڵاوبوونەوەی وتووێژێکی جێگری راوێژکاری ئەڵمانیا لە گەڵ گۆڤاری شپیگڵ هاتووە.
زیگمار گابریەل، جێگری ئانجێلا مێرکل راوێژکاری ئەڵمانیا، بە شپیگڵی گوتووە، وڵاتەکەی سەبارەت بە رۆڵی تاران لە شەڕی ناخۆی سوریا و کارنامەی مافی مرۆڤی کۆماری ئیسلامی، نیگەرانی تایبەت بە خۆی هەیە و ئەم نیگەرانیەش لە گەڵ بەرپرسانی ئێرانی دەخەنە بەرباس.
گابریەل هەروەها رایگەیاندبوو، کە ئەڵمانیا تەنها ئەو کاتەی دەتوانێ لە گەڵ ئەڵمانیا، پەیوەدنییەکی دۆستانە و ئاسایی هەبێت کە بوونی ئیسرائیل بە فەرمی بناسێت.
جێگری راوێژکاری ئەڵمانیا هەروەها جەختی لەوەش کردۆتەوە، لە گەڵ ئەو وڵاتانەی کە لە بەرەی شەڕی سوریا چالاکن، ناتوانن پەیوەندییەکی ئاسایی ببەستن.
ئەم بەرپرسەی ئەڵمانیا، بڕیار وایە سبەی یەکشەممە، سەردانی تاران بکات.