نوچه – شه‌فه‌ق نیوز
محه‌مه‌د تائی، په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆی پارێزگای به‌سڕه ئاشكرای كرد، له‌م سه‌ردانه‌ی بارزانیدا بۆ به‌غدا، رێككه‌وتنێكی رانه‌گه‌یه‌نراو له نێوان مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقدا كراوه.
تائی له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی: له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانییدا بۆ به‌غدا، چه‌ند رێككه‌وتنێك كراون كه رانه‌گه‌یه‌نراون، له‌و رێككه‌وتنانه راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردیه، كه له رووی مه‌بده‌ئییه‌وه رازی بوون له‌سه‌ری، ئه‌مه جگه له هه‌وڵی دروستكردنی هاوپه‌یمانێتیه‌كی نوێ له نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و چه‌ند لایه‌نێكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی شیعه‌كان، وه‌ك ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی و باڵی سه‌رۆكوه‌زیران له حیزبی ده‌عوه و ره‌وتی سه‌در به‌ڵام به مه‌رج.
تائی هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌و رێككه‌وتنه په‌یامێك بۆ هێزه‌كانی تر ” نه‌یاره‌كان” ده‌نێرێت، كه هاوپه‌یمانێتیه نوێكه كاریگه‌ر ده‌بێت له‌سه‌ر هاوكێشه و مه‌رج و لێكتێگه‌یشتنه نوێكان.