نوچە-مهر
سەرۆککۆماری فیلیپین وێڕای بەراورد کردنی خۆی لە گەڵ رابەری ئەڵمانیای نازی، خوازیاری لەناوبردنی زیاتر لە ٣ ملیۆن کەس تووش بوو بە مادەی هۆشبەر لە وڵاتەکەیەتی.
بو گوێرەی رۆیتەرز، رۆدیکۆ دودرتە سەرۆککۆماری فیلیپین بەرگری لە بڕیاری کابینەی دەوڵەتەکەی لە پەیوەندی لە گەڵ مەسەلەی قاچاخی مادەی هۆشبەر، بەکارهێنەران و فرۆشیارانی کردووە.
رۆدیکۆ دودرتە، وێڕای بەراورد کردنی خۆی بە هیتلەر گوتویەتی، کە بە لە ناوچوونی زیاتر لە ٣ ملیۆن کەس لە خەڵکی ئەم وڵاتە کە بە کاوباری فرۆشتن، بەکارهێنان و قاچاخی مادە هۆشبەرەکانەوە خەریکن، خۆشحاڵ دەبێت.
سەرۆککۆماری فیلیپین لەم بارەوە دەڵێت: ئەگەر ئەڵمانیا هیتلەری هەبووە، ئێمەش دەمانبێت. ئێوە قوربانیەکانی من دەناسن، من پێم خۆشە کە تێکڕایان وەک تاوانبار بناسێندرێن بۆ ئەوەی کۆتایی بە کێشەی ئەم وڵاتە بهێنم و بەرەی داهاتوو لە گەندەڵی رزگار بکەم.
جێی ئاماژەیە کە رۆدیکۆ دودرتە، لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئەمساڵ بە دروشـمی کۆتایی هێنان بە مادەی هۆشىەر و گەندەڵی لە فیلیپین توانی ببێت بە براوەی ئەم هەڵبراژدنانە.
لە کاتی بە دەسەڵات گەیشتنی تاوەکو ئێستا، زیاتر لە ٣١٠٠ کەس لەم وڵاتە کوژراون کە زۆربەیان لە شەڕ وپێکدادان لە گەڵ هێزەکانی پۆلیس و سەبارەت بە مادەی هۆشبەر گیانیان لە دەست داوە.