نوچه- ئه‌لجه‌ریده
سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، بۆ به‌غدا چه‌ند هاوكێشه‌یه‌كی جیاوازی هه‌ڵگرتبوو، به‌ڵام به وردی نه‌خشه‌ی بۆ كێشابوو، هه‌روه‌ك ده‌ركه‌وت، به‌جۆرێك چاودێران به راگه‌یاندنی قۆناغێكی نوێی سیاسی ناویان برد كه تا هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2018 درێژه ده‌كێشێت.
پێش گه‌یشتنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، بۆ به‌غدا و دوای دابڕانی زیاتر له سێ ساڵ، باڵی سیاسی توندڕه‌وی نزیك له نوری مالیكی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق، هه‌ڵمه‌تێكی راگه‌یاندنیان له دژی ده‌ستپێكرد، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه به‌غدا وه‌ك سه‌رۆكی حیزبێك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی ده‌كات، به‌هۆی ئه‌و جه‌ده‌له یاساییه‌ی له نێوان پارته سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم، به‌ڵام بارزانی نه‌یاره‌كه‌ی توشی شۆك كرد و سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی گشتگیری زۆرینه‌ی پارته سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و، گه‌یشته به‌غدا و پێشوازییه‌كی شكۆمه‌ندانه‌ی لێكرا، به‌جۆرێك وای له مالیكی كرد به‌غدای پایته‌خت به‌جێبهێڵێت، بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی نه‌یاره مێژوویه‌كه‌ی نه‌بێته‌وه.
ته‌نانه‌ت پێش هه‌فته‌یه‌ك، مالیكی باسی له‌وه ده‌كرد، كه بارزانی به‌هۆی لابردنی زێبارییه‌وه توڕه ده‌بێت و به ته‌واوی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌پچڕێنێت، به‌ڵام رێك به پێچه‌وانه‌وه رویدا، رایانگه‌یاند كه زێباری له‌لایه‌ن ره‌وتی مالیكی نزیك له ئێرانه‌وه كار بۆ لابردنی كراوه، بۆیه وه‌ڵامی گونجاو بۆ ئه‌مه، ئه‌وه‌یه پێویسته پشتیوانی له حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی بكرێت، له‌گه‌ڵ شیعه میانڕه‌وه‌كانی وه‌ك عه‌ممار حه‌كیم و هاوپەیمانانی نه‌جه‌ف، ئه‌مه ناوه‌ڕۆكی سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانییه بۆ به‌غدا.
له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنی بارزانی و عه‌بادیدا ” وشه گۆڕینه‌وه‌ی زیره‌كانه” روویدا، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه پێداویستی سیاسی ده‌یخواست بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی نه‌یاره ناوخۆییه‌كان، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی مالیكی سه‌باره‌ت به حه‌زی جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كه‌م وشه كه بارزانی وتی ئه‌وه‌بوو” به‌غدا قوڵایی ستراتیژیمانه له ئێستا و داهاتووشدا”، عه‌بادیش میوانه‌كه‌ی بێهیوا نه‌كرد و وه‌ڵامی سڵاوه‌كه‌ی دایه‌وه و گوتی” ئێمه پشتیوانی لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كه‌ین”، له‌وانه‌یه ئه‌و دوو ده‌ربڕینه له ئاست خواستی هیچ یه‌كێكیان نه‌بیت، به‌ڵام بۆ ساركردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌شی لێكتێنه‌گه‌یشتنه بوو كه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدادا، دوای كه‌وتنی موسڵ دروست ببوو.
پاشان بارزانی، به ده‌ربڕینێكی روون كاره‌كه‌ی كورتكرده‌وه كاتێك له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه هاوبه‌شه‌كه‌دا گوتی ” بۆ پشتیوانی كردنی حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی هاتوین”، ته‌نها به‌وه‌ش نه‌وه‌ستا، به‌ڵكو به دره‌بڕینێكی ئاشته‌وایی تر و مانادارتر گوتی ” نه‌وت و گاز موڵكی هه‌موو عێراقییه‌كانه”، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌و ناكۆكییه‌ی له نێوان كورد و عه‌ره‌بدا هه‌یه له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی مه‌له‌فی نه‌وت.
به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی، كه هاوڕێی بارزانی بوون له سه‌ردانه‌كانیدا له نێوان نوسینگه‌ی عه‌بادی و باره‌گای عه‌ممار حه‌كیم و ده‌سته‌ی سیاسی ره‌وتی سه‌در و ئه‌وانیتریش، ئه‌و ده‌ربڕینانه‌ی به‌كارده‌هاتن په‌یامێكی نوێیان هه‌ڵگرتبوو، كه ده‌توانرێت وه‌ك راگه‌یاندنی به‌ره‌یه‌كی سیاسی فراوان ته‌ماشا بكرێت، كه نزیكه له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكاوه و دوورتره له ئێران، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌جه‌ف و هه‌ولێر بخاته سه‌ر یه‌ك رێچكه‌ی هه‌ماهه‌نگی، كه بتوانێت كۆتایی به‌و فه‌وزایه‌ی متمانه سه‌ندنه‌وه له وه‌زیره‌كانی عه‌بادی بهێنێت، هه‌روه‌ها ئاماده‌كارییه‌كانی شه‌ڕی موسڵ و دوای شه‌ڕه‌كه‌ش ته‌واو بكرێن و رێگه له مالیكی، بگیرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ كاری سیاسی، وه‌ك له‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییدا به روونی ده‌ركه‌وت.
رای په‌رله‌مانتارێكی شیعه له‌سه‌ر ئه‌و رۆژه پڕ چالاكییه سیاسییه‌ی به‌غدا ئه‌وه‌بوو، كه به بوونی نوری مالیكی، گه‌شبینی زۆر له په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌غدا و هه‌لێردا له‌جێی خۆیدا نیه، ئه‌و گوتی ” له رابردوودا مالیكی بارێك بوه به‌سه‌ر شانمانه‌وه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ بوه‌ته مه‌ترسییه‌كی راسته‌قینه و ده‌بێت سنوری بۆ دابنرێت، ئه‌مه‌ش ته‌نها كاتێك سه‌ر ده‌گرێت ئه‌گه‌ر دووباره نه‌جه‌ف كار له‌گه‌ڵ هه‌ولێر بكاته‌وه”.